گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەم ناوچەیەى کوردستان یەکەم ڕووداوی هاتووچۆى جەژن  تۆمارکرا

2019.06.04 - 12:49
لەم ناوچەیەى کوردستان یەکەم ڕووداوی هاتووچۆى جەژن  تۆمارکرا
ناس کورد- لە یەکەم رۆژى جەژنى رەمەزاندا لە قەزاى کەلار یەکەمین رووداوى هاتوچۆى ئەم جەژنە تۆمارکرا و لە رووداوەکەدا چوار کەس برینداربوون. . لە راگەیەندراوێکى بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى گەرمیان کە وێنەیەکى دەست (ناس کورد) کەوتووە، ئاماژە بەوە کراوە، بەیانی ئەمڕۆ(سێشەمە) یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لەگەڕەکی کەلاری کۆنی قەزای کەلار بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە چوار ئەندامی خێزانێک بریندار بوون. . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، بریندارەکان  دوو منداڵ لەڕەگەزی نێر و ئافرەتێک و پیاوێکن، بەمەبەستی وەرگرتنی چارە سەر گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار. . ئاماژە بەوەش کراوە، ڕووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری مارسیدس و توێتا هیلۆکس ڕوویداوە، لەکاتێکدا مارسیدسەکە لەبازاڕە وە بەئاراستەی گەڕەکی کەلاری کۆن ڕۆشتووە توێتاکە بەپێچەوانەوە لەسەرەتای گەڕەکی کەلار کۆن ئەوڕووداوە ڕوویداوە. . هاتووچۆى گەرمیان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە هۆکاری ڕووداوەکە بەهۆی خێرایی زیادە وە بووە. .