گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەنگال؛ زیاتر لە سێ هەزار و 400 ئێزیدى ڕزگارکراوون

2019.06.04 - 11:58
شەنگال؛ زیاتر لە سێ هەزار و 400 ئێزیدى ڕزگارکراوون
ناس کورد _ نوسینگەى ڕزگارکردنى ئێزیدییە فڕێندراوەکانى دەستى داعش ئاشکراى دەکات، تائێستا سێ هەزار و 476 ئێزیدى لە دەستى داعش ڕزگارکراوون. . بەگوێرەى ئامارێکی نوسینگەى ڕزگارکردنى ئێزدییە ڕفێنراوەکانى دەستى داعش کە لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە باوەڕپێکراوە تایبەتە بە ئەنجامى تاوانى جینۆسایدکردنى ئێزدییەکان لە 3ى ئابى 2014، " ئێزدییەکان لەعێراق ژمارەیان دەگاتە 550 هەزار هاوڵاتى، لەکاتى هێرشى داعش بۆ سەر شەنگال 360 هەزار ئێزیدى ئاوارەبوون، لەو نێوەندەشدا ژمارەى ئەو ئێزدییانەى بەدەستى داعش شەهیدکران گەیشتە هەزار و 293 کەس". . ئامارەکە ئەوەشى بڵاوکردوەتەوە، ژمارەى گۆڕە دۆزراوەکانى شەنگال گەیشتووەتە 80 گۆڕى بەکۆمەڵ لەگەڵ دەیان گۆڕى تاکەکەسى، لەگەڵ ئەژمارکردنى مەزار و پەرستگا دینیەکان کە زیاتر لە 68 مەزارە، هاوکات ژمارەى ئەو ئێزدییانەى چونەتە دەرەوە دەگاتە 100 هەزار کەس". . نوسینگەى ڕزگارکردنى ئێزدییە ڕفێنراوەکانى دەستى داعش ئاماژەى بۆ ئەوەکردەوە، "ژمارەى ڕفێنراوەکان گەیشتووەتە شەش هەزار 417 هەزار کەس، لەناویدا سێ هەزار 548 کچ و دوو هەزار و 869 نێر" . هەر بەگوێرەى ئامارەکە، "تائێستا سێ هەزار و 476 کەس لەجنگى داعش ڕزگاریان بووە، لەناوید هەزار و 148 ئافرەت، 337 پیاو، 1020 منداڵى کچ و 935 منداڵى کوڕ، لەگەڵ ئەوەش دوو هەزار و 941 کەس چارەنوسیان نادیارە کە هەزار و 344 کەسیان کچ و هەزار 597 کەسیان کوڕن". .