گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆژئاواى کوردستان پێنج منداڵى داعشى ڕادەستى نەرویج کردەوە

2019.06.03 - 18:53
ڕۆژئاواى کوردستان پێنج منداڵى داعشى ڕادەستى نەرویج کردەوە
ناس کورد-   بەڕێوەبەرایەتى خۆسەرى ڕۆژئاواى کوردستان پێنج منداڵى داعش کە بەڕەگەز (نەرویج)ی بوون، ڕادەستى وڵاتى نەرویج کردەوە. . بەگوێرەى میدیایى فەرمى ڕۆژئاواى کوردستان، نوێنەرى وەزارەتى دەرەوەى نەرویج سەردانى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى بەڕێوەبەرایەتى خۆسەرى ڕۆژئاواى کوردستان کردووە و باسیان لەڕادەستکردنى ئەو چەکدارانەى داعش کردووە کە لە ڕۆژئاوا دەستبەسەرن. . کەمال عاکیف وتەبێژى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى ڕۆژئاواى کوردستان لەو بارەیەوە ڕایگەیاندوە:"لەسەر داواى وڵاتى نەرویج، پێنج منداڵ کە لە شەڕى کۆتایى داعش لە باغۆز دەستگیرکرابوون ڕادەستى ئەو وڵاتە کرانەوە". . وتووشیەتى:"بەگوێرەى بەڵگەنامەیەکى فەرمى ئەو منداڵانەمان ڕادەستکردووە، ئەوەش لەپێناو چەسپاندنى مافەکانى مرۆڤ". . هاوکات ئەدلى کریستین نوێنەرى وەزارەتى دەرەوەى نەوریج جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کاردەکەن بۆ گواستنەوەى ئەو منداڵانە و، وتیشى"سوپاسى بەڕێوەبەرایەتى خۆسەرى رۆژئاوا دەکەین بۆ دیاریکردنى پێناسى ئەو منداڵانە". .