گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرهەم ساڵح: چارەسەری کەرکوک لە بەغدا و سلێمانی نیە، بەڵکو لە کەرکوکە

2019.06.03 - 16:45
بەرهەم ساڵح: چارەسەری کەرکوک لە بەغدا و سلێمانی نیە، بەڵکو لە کەرکوکە
ناس کورد - سەرۆککۆماری عێراق لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانید ئاماژە بە دۆخی کەرکوک دەکات و دەڵێت: "چارەسەری دۆخی کەرکوک لە سلێمانی و بەغدا نیە بەڵکو لە ناوخۆی شارەکەیە". . بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی لەگەڵ کەناڵی خەبەر تورک، ئاماژەی بەدۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت تورکیا و عێراق کردووە، هاوکات بەشێکی زۆری چاوپێکەوتنەکەی تایبەتکردووە بەدۆخی کەرکوک و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە كەركووك بووەتە گۆڕەپانی پێكدادانەكان، سەرباری ئەوەی شارێکی دەوڵەمەندە بەسامانی نەوت بەڵام یەکێکە لەشارە هەژارەکانی عێراق، وتی:"من دەمەوێت كورد تایبەتمەندییە ئازادییەكانی لە كەركووك بپارێزێت، پەیامم بۆ كورد لە كەركووك: توركمان و عەرەب و مەسیحی دراوسێ و خوشك و برای ئێوەن، بۆ ئەم شارە چی بڕیارێك لەبەرژەوەندی ھەمووانە پێویستە بینێن". . ئەوەش دەڵێت"برایانی كەركووم با چاوەڕوانی چارەسەر لە بەغدا و سلێمانی یاخود دەرەوەی وڵات نەكەن، با خۆیان لە نێوخۆیان مۆدێلی چارەسەری پێكەوە ژیان بۆ داھاتوویی شارەكە بدۆزنەوە لە ھەلومەرجێكی یەكسان"، هاوکات گەشبینی پیشاندا بەوەی چارەسەرێك دێتە كایەوە كە كورد و توركمان و عەرەب و ھەموو پێكھاتەكانی شارەكە دڵخۆش دەكات ئەویش پشتیوانی دەکات. . بڵاوبوونەوەی چاوپێکەوتنەکەی سەرۆککۆماری عێراق هاوکات بوو لەگەڵ کۆبوونەوەی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی پرسی کەرکوکەوە جەختیان لەبەزویی چارەسەرکردنی دۆخی ئەو شارە کردەوە. .