گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سوپای ئێران: بەتوندی وەڵامی هەر هەڕەشەیەک دەدەینەوە کە رووبەڕووی کۆماری ئیسلامی بێتەوە

2019.06.03 - 13:21
سوپای ئێران: بەتوندی وەڵامی هەر هەڕەشەیەک دەدەینەوە کە رووبەڕووی کۆماری ئیسلامی بێتەوە
ناس کورد- لە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران سوپای ئەو وڵاتە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و هۆشداری ئەوە دەدات کە ئامادەیی ئەوەیان تێدایە رووبەڕووی هەر دوژمنکارییەک ببنەوە و ئامادەن بۆ داکۆکیکردن لە ئیران. . لەراگەیەندراوەکەی سوپای ئێراندا ئاماژە بەوە کراوە، سوپا بە توندی وەڵامی هەر جۆرە هەڕەشەیەک دەداتەوە کە رووبەڕووی کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێتەوە لەلایەن گەورە زلهێزەکانی جیهان و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە. . بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، سەرەڕای ئەو فشارانەی کە لە سەر ئێرانە بەڵام توانای ئەوەی هەیە سەرجەمی ئەو ئابڵۆقە و سزا ستەمکارییانەی ئەمریکا تێپەڕێنێت. . جەختیش لەسەر ئەوە کراوەتەوە، شۆڕشی ئیسلامی هێشتا زیندووە و لە بەرەوپێشچوون نەکەوتووە. . ئاماژە بەوەش دەکات، بەرامبەر بە سزا ستەمکارییەکان دەستەوەستان نابین و ملکەچ ناکەین. . راگەیەندراوەکە لە کاتێکدایە کە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران پەرەی سەندووە و لەسەر ئاستی بەرپرسانیش لێدوانی توند بەرامبەر یەکتری دەدەن. .