گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەژێر کۆنترۆڵی میلیشاکانی سەر بە تورکیایە

تەقینەوەیەک لە شارۆچکەیەکی نێوان تورکیا و سوریا ڕوویداو بەهۆیەوە 17 مەدەنی کوژران

2019.06.03 - 09:14
تەقینەوەیەک لە شارۆچکەیەکی نێوان تورکیا و سوریا ڕوویداو بەهۆیەوە 17 مەدەنی کوژران
ناس کورد لە شارۆچکەی عەزازی سوریا ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیەوە و بەهۆیەوە 17 هاوڵاتی مەدەنی کوژران زیاتر لە 20 کەسی تریش برینداربوون. . ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە 2ی حوزەیرانی 2019 تەقینەوەیەک لە نزیک مزگەوتێکی شارۆچکەی عەزاز لە ناوەندی شارەکە ڕوویدا، تەقینەوەکە لەدوای بەربانگ ڕوویداوە و زۆربەری کوژراوەکان ڕۆژوەوانان بوون. . ئاژانسی هەواڵی فرانسپرێس بڵاویکردوەتەوە ژمارەی کوژراوەکان بۆ 17 بەرزبوەتەوە بەڵام سەرچاوە ناوخۆییەکانی شارۆچکەکە باس لە 13 کوژراو دەکەن کە چوار منداڵ لەناویاندایە. . شارۆچکەی عەزاز سەر بە پارێزگای حەڵەبی سوریایەو لەژێردەسەڵاتی میلیشیاکانی سەر بە تورکیادایە وپێشتر هێزەکانی یەپەگە کۆنترۆڵیان کردبووە. . ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردوەتەوە، تەقینەوەکە لەنزیک مزگەوتێک ڕوویداوە کە تێیدا "ئیفتار" بۆ ژمارەیەک ڕۆژوەوانان ئەنجامدراوە و لەگەڵ هاتنەدەرەوەی نوێژخوێنان ئۆتۆمبێلەکە تەقیوەتەوە. . تەقینەەکە لە کاتێکدایە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو 1ی حوزەیران تەقینەوەیەکی هاوشێوە لە ڕەقە ڕویدا و بەهۆیە 10 کەس کوژران و 20ی تریش بریندار بوون. . تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام گومان دەکرێت لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ئەنجام درابێت. [embed]https://youtu.be/evykz_uP68o[/embed]