گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبارەى بارودۆخى کەرکوکەوە داواى هەماهەنگى نێوان حکومەتى عێراق و هەرێم دەکرێت

2019.06.02 - 18:02
لەبارەى بارودۆخى کەرکوکەوە داواى هەماهەنگى نێوان حکومەتى عێراق و هەرێم دەکرێت
ناس کورد- لە دانیشتنى ئەمڕۆى ئەنجومەنى ئاسایشى نیشتیمانى بە سەرۆکایەتى عادل عەبدولمەهدى بارودۆخى کەرکوک تاووتوێکرا و بڕیاردرا هەماهەنگى بکرێت لەنێوان هێزە عێراقییەکان و هێزەکانى ناوخۆى شارەکە و هەرێمى کوردستان. . بە ئامادەبوونى پارێزگارى کەرکوک و فەرماندەى ئۆپرسایۆنەکانى ئەو پارێزگایە، لە دانیشتنى ئەنجومەنى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق باس لە بارودۆخى کەرکوک کرا، عادل عەبدولمەهدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق ڕایگەیاند: "بارودۆخى ئەمنى پارێزگاى کەرکوک وێڕاى ئاڵۆزبوونى و دەستێوەردانى بەڵام کۆنتڕۆڵکراوە، وە باشترکردنى دۆخى ئەمنى ناوچەکە پێویستى بە هەماهەنگى تەواو هەیە لەنێوان هەموو پێکهاتەکانى پارێزگاکە بەبێ دوورخستنەوەى هیچ لایەنێک". . سەرۆکوەزیرانى عێراق ئەوەشى ڕاگەیاندووە، پێویستە هێزە سەربازییەکانى و دامەزراوە ئەمنییەکانى پارێزگاکە بەکارى خۆیان هەڵسن و دووربکەونەوە لە لێدوانێک کە دژ بە جێگیربوونى بارودۆخى کەرکوک بێت، وتیشی، تاکە دوژمنێکى ناوچەکە داعشە و دەبێت بەردەوام بن لە ڕاوەدونانى پاشماوەکانى ئەو ڕێکخراوە.   . "فرە ڕەنگى کەرکوک دەخوازێت کە هەماهەنگى تەواو لەنێوان حکومەتى ناوەندى و خۆجێی و حکومەتى هەرێم و هێزەکانیان هەبێت بۆ پاراستنى یەکڕیزى لەو پارێزگایە"، عادل عەبدولمەهدى واى وت. . ئاماژەى بەوەشکرد، تەقینەوەى ئەو بۆمبانەى ئەمدواییەى کەرکوک بەوجۆرە نەبووە کە گەورە کراوەتەوە و زیادەڕەوى لە باسکردنیا کراوە. . .