گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخى لیترێک بەنزین لە پارێزگاکانی عێراق 450 دینارە

غالب محەمەد: تائێستا بەغدا ڕازى نیە بەنزینى هەرزان بۆ هەرێم دابین بکات

2019.06.02 - 14:32
غالب محەمەد: تائێستا بەغدا ڕازى نیە بەنزینى هەرزان بۆ هەرێم دابین بکات
ناس کورد _ وریا حسین سەربارى داواکارى پەرلەمانتاران بۆ دابینکردنى بەنزین بەنرخى هەرزان بۆ هەرێمى کوردستان لەلایەن عێراقەوە، تائێستا عێراق هیچ وەڵامێکى ئەرێنى نەداوەتەوە. . دکتۆر غالب محمەد ئەندامى لیژنەى نەوت و وزە و سەرچاو سروشتيەكانى پەرلەمانى عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "بەفەرمى داوامان لە عێراق کردووە کە بەنزین بەنرخى پاڵپشتیکراو هاوشێوەى پارێزگاکانى دیکەى بۆ پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان دابین بکات". . ڕاشیگەیاند: "دواى جەژنى قوربان سەردانى لایەنى پەیوەندیدار دەکەن و تا بزانن ئەنجامى داواکارییەکەیان چى بووە". . هاوکات ئەندامى لیژنەى نەوت و وزة و سەرچاوە سروشتيةكانى پەرلەمانى عێراق لەبارەى دواهەمین پەرەسەندنەکانى پەیوەست بە کێشەکانى نەوتەوە لەنێوان هەولێر و بەغداد ئاماژەى بۆ ئەوەکرد، تائێستا بەغداد سورە لەسەر ئەوەى هەرێم نەوت ڕادەست بکات هەرێمیش تائێستا ملى نەداوە بۆ داوکارییەکان، ووتیشى: "ئەو لیژنەیەى هەرێم باسدەکرێت بۆ ئەوەى سەردانى بەغداد بکات، تا حکومەتى تازە پێکنەهێنرێت سەردانى بەغدا ناکات". . جگە لە پارێزگاکى هەرێمى کوردستان نرخى بەنزین لەعێراق لیترێک بە 450 دینارە، بەهۆى ئەوەى وەزارەتى نەوتى عێراق بەنرخى پاڵپشتیکراو بەنزین دەخاتە بازاڕەوە. .