گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەو کچە رووتە کێ بوو خۆی کرد بە ناو یارییەکەی لیڤەرپوڵ و تۆتنهام؟

2019.06.02 - 10:39
ئەو کچە رووتە کێ بوو خۆی کرد بە ناو یارییەکەی لیڤەرپوڵ و تۆتنهام؟
ناس کورد- شەوی ڕابردوو کچێکی گەنج بە جلێکی نیمچە ڕووتەوە خۆی خستە ناو یارییەکەی نێوان لیڤەرپوڵ و تۆتنهام و بە خێرایی لە یاریگاکە دوورخرایەوە. . ئەو کچە ناوی "کینسی ۆڵنسکی"ە و کچە مۆدێلێکی تەمەن 22 ساڵ تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرامە بەڕەگەز رووسییە، بۆیە پێدەچێت تەنها بۆ پەیداکردنی ناوبانگی ئەو کارەی کردبێت و بە نیمچە ڕووتی چوبێتە یاریگاکەوە. . پۆستێکی پێشووی کینسی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام، کە دوو ڕۆژ پێش ئیستا بڵاوی کردۆتەوە، 100 هەزار لایک کراوە، لەکاتێکدا شەوی ڕابردوو، کینسی وێنەیەکی ئەو ساتەی بڵاوکردووەتەوە کە چووەتە ناو یاریگاکەوە، لە ماوەیەکی کەمدا زیاتر لە 500 هەزار لایک کراوە. . هاوکات لە گرتە ڤیدیۆییەکی دەرەوەی یارییەکەدا دەردەکەوێت کچەکە دەستگیرکراوە و لە پشتەوە قۆڵی بەستراوە و دەبردرێتە دەرەوەی یاریگاکە. https://www.facebook.com/AlertaQuintanaRoo/videos/1115559171985648/ . شەوی ڕابردوو هەردوو یانەی لیڤەرپوڵ و تۆتنهام لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە و لە ئەنجامدا لیڤەرپوڵ بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە و بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی چامپیۆنسلیگ. .