گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داهات و هەناردەی نەوتی عێراق بۆ مانگی ئایار بڵاوکرایەوە

داهاتی نەوتی عێراق 7 ملیار دۆلاری تێپەڕکردووە

2019.06.01 - 16:55
داهاتی نەوتی عێراق 7 ملیار دۆلاری تێپەڕکردووە
ناس کورد- وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری هەناردەی نەوتی بۆ مانگی ئایاری ئەمساڵ بڵاوکردەوە، ئاشکرایکرد: "داهاتی نەوت زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار بووە". . وەزارەتی نەوتی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا ئەوەی بڵاوکردەوە، ئاستی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ مانگی ئایار 110 ملیۆن و 736 هەزار و 670 بەرمیل بووە، داهاتی نەوتی هەناردەکراویش 7 ملیار و 348 ملیۆن و 295 هەزار دۆلاربووە. . عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند "ئاستی هەناردەی کێڵگەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق زیاتر لە 106 ملیۆن و675 هەزار بەرمیل بووە، کێڵگەکانی کەرکوکیش 3 ملیۆن و 166 هەزار بەرمیلی تێپەڕکردووە، هاوکات لەگەیارەش 894 هەزار و 528 بەرمیل بووە". . ڕاشیگەیاند "ئاستی هەناردەی ڕۆژانەی عێراق 3 ملیۆن و 572 هەزار بەرمیل بووە، ئەوەش بەگوێرەی ناوچەکان 3 ملیۆن 441 هەزار بەرمیل لە بەندەری بەسرە و 102 هەزار بەرمیلی لە بەندەرەی کەرکوک و 29 هەزار بەرمیلیشی لە کێڵگەی گەیارەوە هەناردە کراوە". . وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئەوەشی باسکردووە ئاستی ناوەندییەتی نرخی بەرمیلێک نەوتی عێراق لەبازاڕی جیهانی 66 دۆلار و 683 سەنت بووە. .