گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمساڵ حکومەت زۆرترین ماوەى پشووی ڕاگەیاند، پەیوەندی بە دابەشکردنی موچەوە هەیە؟

2019.06.01 - 16:03
ئەمساڵ حکومەت زۆرترین ماوەى پشووی ڕاگەیاند، پەیوەندی بە دابەشکردنی موچەوە هەیە؟
ناس کورد بەپێی بەدواداچوونێکی ناس کورد، بەراورد بە چوار ساڵی ڕابردوو، ماوەى پشووی جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ زۆر زیاترە لە ساڵەکانى پێشوو. بەپێی ڕاگەیەنراوی حکومەتى هەرێم، پشووی جەژنی ڕەمەزان لە ڕۆژی 2ی حوزەیرانی 2019 دەستپێدەکات تاوەکو ڕۆژی 8ی حوزەیران، واتە نۆ ڕۆژ پشوو دەبێت. . ئەوە لەکاتێکدایە، ساڵی 2015، پشووەکە لە 17ی تەموز دەستیپێکردووە تاوەکو 22ی تەموز، واتە شەش ڕۆژ، بۆ ساڵی 2016یش، لە 3ی تەموزەوە دەستیپێکردووە بۆ 9ی تەموز، واتە حەوت ڕۆژ. هەروەها بۆ ساڵی 2017، لە 25ی حوزەیران تا 29ی حوزەیران پشووی فەرمی بووە کە دەکاتە پێنج ڕۆژ، بۆ ساڵی 2018، لە 14ی حوزەیرانەوە تا 18 حوزەیران پشووی فەرمی بووە کە دەکاتە پێنج ڕۆژ. . بەپێی بەدواداچوونەکانی ناس کورد، ئەگەر پشووەکان لەگەڵ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەراندا هاوکات بوو بن، ئەوە ژمارەی ڕۆژەکانى پشوو زیادکراوە. بۆ نمونە، لە ماوەى ئەو چوار ساڵەدا، ساڵەکانى 2016 و 2019 زۆرترین ماوەی پشوو بۆ فەرمانبەران دانراوە کە جەژن تێیدا کەوتووەتە کۆتایی مانگی دابەشکردنی موچەوە. بۆ ئەمساڵیش، حکومەت دوو ڕۆژ پێش وادەى خۆی کە ڕۆژانى یەکشەممە و دووشەممەیە پشووی ڕاگەیاند، هەرچەندە وەزارەتى دارایی ڕایگەیاند، پێش جەژنی ڕەمەزان دەست بەدابەشکردنی موچە دەکەن، بەڵام تەنها فریای هەردوو وەزارەتى پێشمەرگە و پەروەردە کەوتن.