گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حاکم رزگار: بارودۆخی دادگاکان لە هەرێم ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت

2019.06.01 - 14:28
حاکم رزگار: بارودۆخی دادگاکان لە هەرێم ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت
ناس کورد ئەو دادوەرە کوردەی دانیشتنەکانی دادگاییکردنی سەدام حسێنی بەرێوەبرد پێی وایە بارودۆخی دادگاکانی هەرێم ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت. . حاکم رزگار محەمەد ئەمین ئەو دادوەرە کوردەی دانیشتنەکانی دادگاییکردنی سەدام حسێنی بەرێوەبرد لە چاوپێکەوتنێکیدا لە گەڵ ڕۆژنامەی " ئەلمسائی" عێراقی باس لەوە دەکات بارودۆخی دادگاکانی هەرێم ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو خراپتر دەڕوات. . حاکم رزگار ئاماژەی بەوەکردووە ئامادەیە پۆستی وەزارەتی داد وەربگرێت، بەوپێیەی لە ڕووی یاسایی و کارگێڕییەوە دەڕوانێتە پۆستەکە نەوەک لەڕووی سیاسیەوە و دەڵێت: "هیواخوازم بارودۆخی دادگاکان لە هەرێمی کوردستان بەرەو پێشەوە بڕوات". . لە چاوپێکەوتنەکەیدا حاکم رزگار باس لەو کاتانە دەکات کە سەدام حوسەینی دادگایی کردووە و پێی وایە ئەو دادگاییکردنە بووەتە خاڵی وەرچەرخان لە ژیانی پیشەییدا چونکە ئاشنابووە بە سەر شێوازی دادگا نێودەوڵەتییەکان. . ئەو باس لەوەدەکات کەوەک هەر تۆمتبارێکی تر مامەڵەی لەگەڵ سەدامدا کردووە و بە "بەرێز سەدام" ناوی هێناوە چونکە لە کاتی دادگاییکردندا تۆمەتبارەکان بەوشێوەیە بانگ دەکات. . دادوەرە کوردەکە لە سەر ناوهێنانی سەدام بەڕێزەوە رونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت: "هیچ مەبەستێکم لەو شێۆازی ناوهێنانە نەبووە، بەڵکو   ئەوە شێوازی هەڵسوکەوتە، لە هەڵقوڵاوی پەروەردەی خێزانیمەوە هاتووە، هەر بەو شێوەیەش لە گەڵ هەموو تاوانبارەکان رەفتار ده کەم ، دادوەر دەبێت پێش هەمووکەسێک ڕێز لە دادگا بگرێت". .