کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لاهور شێخ جه‌نگی له‌شاری كه‌ركوكه‌وه داوای‌کرد چیتر لەبارەی ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە بەبێ بەڵگە تەخوین بە یەکێتی نەکەن، بەپێچەوانەوە هەرکەس وا‌بکات "پێڵاوی لاستیکی منداڵێکی کەرکوکی دەخەمەوە دەمییەوە". . له‌میانی به‌شداریكردنی له‌ڕێوره‌سمی یادی 44 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی له‌كه‌ركوك، لاهور شێخ جه‌نگی لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: " داوا لەو لایەنانە دەکەم کە بەبێ بەڵگە ماوەیەکی زۆرە تەخوین بە یەکێتی دەکەن واز لەو کارەبهێنن، ئەگەر بەڵگەیان هەیە بیخەنەڕوو، ئەگەرنا لە ئەمڕۆوە هەرکەسێک تەخوین بە یەکێتی بکات پێڵاوی لاستکی منداڵێکی کەرکوک دەخەمە دەمییەوە". . لاهور شێخ جەنگی وتیشی: " ئەوانەی لە دەرەوەی کەرکوکن و لە دوورەوە لە کۆشک و تەلارەکانەوە پەیامی ئاگرین دەدەن و فرمێسکی تیمساحی دەڕێژن، بەڵام لەگەڵ حەشدی شەعبی دەست تێکەڵ دەکەن بۆ دانانی پارێزگارێکی حەشد بۆ ئەوەی جێگرەکەی بۆ خۆیان بێت، بەڵام ئامادە نین دەستبخەنە ناو دەستی کورد بۆ ئەوەی کەمێک بارودۆخی کەرکوک باش بکرێت". . لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بەوەشکرد: "داوایان لێدەکەم چیتر بەس بێت دژایەتی یەکێتی و ئەگەر ڕاست دەکەن دەبوو ئەمڕۆ لێرەبوونایە شان بەشانی کەرکوکییەکان و پشودرێژی یه‌كێتیی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی كه له‌كه‌ركوك هه‌یه ته‌نها له‌پێناوی ئارامی و ئاسایشی شاره‌كه بووه، به‌ڵام خه‌ریكه پشوو درێژیمان كۆتایی دێت". . جگەلەوە داوای لە حكومه‌تی عیراق كرد به‌په‌له كێشه‌كانی كه‌ركوك چاره‌سه‌ر بكات. [embed]https://www.youtube.com/watch?v=9Gc5dNA2Pcc&feature=youtu.be[/embed]