گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێویستە پەیوەندی حزبی و حکومی جیابکرێتەوە لەداگیرکاری وڵات

لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ: پێویستە سنورێک بۆ داگیرکارییەکانی تورکیا دابنرێت

2019.06.01 - 08:41
لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ: پێویستە سنورێک بۆ داگیرکارییەکانی تورکیا دابنرێت
ناس کورد- شەهرام عەزیز لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان جەختدەکاتەوە پێویستە سنورێک بۆ داگیرکارییەکانی تورکیا لەسەر خاکی هەرێم دابنرێت و بڕیاردەری لیژنەکەش دەڵێت: "پێویستە چیتر حکومەت و وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ بێدەنگ نەبن". . شاخەوان ڕەوف بەگ، بڕیاردەری لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "داگیرکاریەکانی تورکیا چەندین ساڵە بۆ ناو خاکی هەرێم بەردەوامە و ناکرێت چیتر حکومەتی بێدەنگ بێت و پێویستە هەڵوێستیان هەبێت". . وتیشی، وەک لیژنەکەیان گفتوگۆیان لەوبارەیەوە کردووە و چارەسەرکردنی ئەو دۆخە و سنور دانانێک بۆ ئەو داگیرکارییانە لەپێشینەی کارەکانی لیژنەکەیان دەبێت، دوای پشووەکانی جەژنیش دووبارە گفتوگۆی لەسەر دەکەنەوە بۆ ئەوەی ئەو پرسە ببەنە ناو هۆڵی پەرلەمان. . سەبارەت بەوەی حزبەکانی هەرێم یاخود حکومەت پەیوەندییان لەگەڵ تورکیادا هەبێت، بڕیاردەری لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش ئاماژەی بەوەدا، پەیوەندی حزبەکان و حکومەت لەگەڵ وڵاتێکدا جیایە لە داگیرکردنی خاکی وڵات و زیانگەیاندن بە هاوڵاتیان و ناکرێت تێکەڵ بکرێت. . شاخەوان ڕەوف بەگ جەختیشیکردەوە، کە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی چیتر حکومەت بێدەنگ نەبێت و پێویستە وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ هەڵوێستی جددیان هەبێت لەو پرسەدا. . ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی پێنجشەممە 30ی ئایاری 2019 وەزارەتی بەرگری تورکیا دیمەنی ڤیدیۆیی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی سوپای وڵاتەکەی بڵاوکردەوە کە لەناو هەرێمی کوردستان و لە شاخی خواکوڕک دژ بە گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان، ئەنجامیداوە.