گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواین ئاماری قوربانیانی تەقینەوەکانی کەرکوک راگەیەندرا

2019.05.31 - 18:47
دواین ئاماری قوربانیانی تەقینەوەکانی کەرکوک راگەیەندرا
ناس کورد- وەزارەتی تەندروستی عێراق دواین ئاماری قوربانیانی تەقینەوەکانی شەوی ڕابردووی شاری کەرکوکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات "دوو کەس کوژراوون و 38 کەسی دیکە برینداربوون". . بەگوێرەی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە ئەنجامی زنجیرە تەقینەوەکانی شاری کەرکوکدا، دووکەس کوژراوون و 38 کەسیش برینداربوون و تا ئێستاش ژمارەیەک لە بریندارەکان لەژێر چاودێری وردان. . بڵاوکردنەوەی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراق لەکاتێکدایە کە پێشتر تۆڕی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، ئامارێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند "لە ئەنجامی پێنج تەقینەوەکەی کەرکوک، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە 16ی دیکەش برینداربوون". . شەوی ڕابردوو پێنج تەقینەوەی یەک لەدوای یەک شاری کەرکوکی هەژاند، ئەگەرچی گومان دەکرێت ڕێکخراوی داعش ئەنجامدەری تەقینەوەکان بن، بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی تەقینەوەکانی لە ئەستۆ نەگرتووە. .