گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەناردەی نەوتی ئێران دەکەینەوە سفر

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: هیچ وڵاتێک لە گەمارۆکانی سەر ئێران نابەخشرێ

2019.05.31 - 08:57
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: هیچ وڵاتێک لە گەمارۆکانی سەر ئێران نابەخشرێ
ناس کورد وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند ھیچ وڵاتێک لە گەمارۆکانی سەر ئێران نابه‌خشرێ و جەختی کردەوە سیاسەتی ئەوان بریتییە لە سفرکردنەوەی فرۆشی نەوتی ئێران. مۆرگان ئۆرتاگۆس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند بەردەوام دەبن لە سەر فشارەکانیان بۆ سەر ئێران تا ئاستی هەناردەکردنی نەوتی ئەو وڵاتە دەگەیننە سفر. ئەمە لە کاتێکدایە چەند میدیایەکی جیهانی بڵاویانکردەوە، مانگی ڕابردوو ئێران بە تێکڕا ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوتی ڕەوانەی دەرەوە کردووە. وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوەکرد هیچ کام لە وڵاتەکان لە سزاکانی سەرئێران نابەخشرێن بە هندستان و چینەوە، بەو پێیەی ئەوان سەرەکیترین کڕیاری نەوتی ئەو وڵاتەن. ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر هەریەکە لە چین، هندستان تورکیا عێراق و چەند وڵاتێکی تر لە لایەن ئەمریکاوە ڕێگەیان پێدرابوو تا بڕێکی دیاریکراو نەوت و پێکهاتەکانی لە ئێران بکڕن. عێراق بۆ دابینکردنی کارەبا پشت بە غازی سروشتی ئێران دەبەستێت و بە تایبەت بۆ وێستگەکانی باشوور.