گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

یانەیەکی گەورەی ئەوروپا کۆتینهۆی دەوێت

2019.05.30 - 17:43
یانەیەکی گەورەی ئەوروپا کۆتینهۆی دەوێت
ناس کورد- پاش ئاستە خراپەکەی لەم وەرزەدا یانەیەکی گەورەی ئەوروپی پلانی داناوە بۆ گواستنەوەی کۆتینهۆی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە. . ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی پلانی داناوە بۆ گواستنەوەی کۆتینهۆی ئەستێرەی بەڕازیلی و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، تا لە مێرکاتۆی ئەم هاوینە بیگوازێتەوە ڕیزەکانی. . ئاس ئەوەشی خستووەتەڕوو، پاش ئەوەی ئەم وەرزە نەیتوانی ئاستێکی بەرز لەگەڵ یانەکەی پێشکەش بکات، بیر لەوە دەکاتەوە یانەکەی جێبهێڵێت و یانە فەرەنسییەکەش دەیەوێت ئەو هەلە بقۆزێتەوە و گرێبەستی فەرمی پێشکەش بە بلوگرانا بکات بۆ گواستنەوەی ئەستێرە بەڕازیلییەکە. . کۆتینیۆ لەم وەرزەدا چەندین جار لە لایەن هاندەرانی بەرشەلۆنەوە فیکەی ناڕەزایی بۆلێدراوە، هەروەها لەم وەزەشدا نەیتوانی لە یارییەکانی یانەکەی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات و ببێتە یاریزانی سەرەکی. .