گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر لە 39 ملیۆن بەرمیل نەوت فرۆشراوە

دیلۆیت: لە سێ مانگى کۆتایی ساڵى 2018دا هەرێم بە بەهاى زیاتر لە دوو ملیار دۆلار نەوتى فرۆشتووە

2019.05.30 - 11:09
دیلۆیت: لە سێ مانگى کۆتایی ساڵى 2018دا هەرێم بە بەهاى زیاتر لە دوو ملیار دۆلار نەوتى فرۆشتووە
ناس کورد- کۆمپانیاى دیلۆیت کە سەرقاڵى وردبینى کردنى داهاتى نەوتى هەرێمى کوردستانە ڕاپۆرتى شەشەمى لەبارەى داهاتى نەوتى هەرێم بڵاوکردەوە، ڕاپۆرتەکەى دیلۆیت تایبەتە بە وردبینى مانگەکانى 10و11و12ى ساڵى 2018. . کۆى داهاتى نەوتى هەناردەکراو و نەوتى (كۆندێنسەیت) بۆ ئەو سێ مانگەى دیلۆیت وردبینى بۆ کردووە، بریتی بووە لە دوو ملیار و 149 ملیۆن و 809 هەزار و 775 دۆلار، کە فرۆشى 39 ملیۆن و 215 هەزار 669 بەرمیل نەوتى هەناردەکراو و 549 هەزار و 249 بەمیل نەوتى (كۆندێنسەیت) بووە. . لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بە تێکڕاى نرخى فرۆشى یەک بەرمیل نەوت کراوە کە لە سێ مانگى کۆتایی ساڵى 2018دا یەک بەرمیل نەوتى خاوى هەرێم بە 54.197 دۆلار فرۆشراوە. . دیلۆیت ئاماژەى بەوەشکردووە، پوختەى ئەو پارەیەى لە فرۆشتنى نەوتى ئەو سێ مانگەدا دەستى حکومەتى هەرێم کەوتووە بریتییە لە یەک ملیار و 96 ملیۆن و 478 هەزار و 527 دۆلار، لەگەڵ وەرگرتنى پێشەکى بە بڕى 86 ملیۆن دۆلار لە کڕیارانى نەوتى هەرێم ئۆ ئەوەى لە داهاتوودا نەوت بکڕن. . ڕاپۆرتى دیلۆیت بۆ وردبینى داهاتى نەوتى سێ مانگى کۆتایی ساڵى 2018: http://cabinet.gov.krd/uploads/documents/2019/q4/Q4_2018_Public_Report.pdf