گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرکردایەتى یەکێتى پشتگیری بۆ بڕیارەکانى دوێنێی مەکتەبى سیاسی ڕاگەیاند

2019.05.29 - 14:51
سەرکردایەتى یەکێتى پشتگیری بۆ بڕیارەکانى دوێنێی مەکتەبى سیاسی ڕاگەیاند
ناس کورد- کۆبوونەوەى سەرکردایەتى یەکێتى لە سلێمانی کۆتایی هات و ڕایگەیاند، پشتیوانی ڕاگەیەندراوی دوێنێی (28ی ئایاری 2019) مەکتەبى سیاسی حزبەکەیان دەکەن بۆ بەرجەستەکردنی کردارەکی بڕیارەکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە پێناو پابەندبوون بە ناوەڕۆکی ڕێککەوتنە واژۆکراوەکانى نێوان پارتی و یەکێتى بە مەبەستى جێبەجێکردنیان. . لە ڕاگەیەندراوەکەى ئەنجومەنی سەرکردایەتى یەکێتیدا هاتووە، "كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى دۆخى سیاسى‌و ئه‌منى‌و ئیدارى ناوچه‌ كوردستانیه‌ دابرێنراوه‌كان (كه‌ركوك، خانه‌قین، دووز، شه‌نگال، مه‌خمور)ی هه‌ڵسه‌نگاند، هه‌ماهه‌نگى‌و ته‌بایى لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى كوردستان به‌تایبه‌تى یه‌كێتى‌و پارتى به‌پێویستیه‌كى قۆناغه‌كه‌ زانى بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ى دۆخى ئه‌و ناوچانه‌‌و رووبه‌رووبونه‌وه‌ى مه‌ترسیه‌كانى تیرۆر و ڕێگه‌گرتن له‌ هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌رله‌نوێ شێواندنى واقعیى دیمۆگرافى ناوچه‌كه‌." . دوێنێ وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا پارتی دیموکراتی کوردستان بەوە تۆمەتبار دەکات کە لەپرسی دانانی پارێزگاری کەرکوک لە پشکی یەکێتی گرفت دروستدەکات. لەراگەیەندراوەکەی وتەبێژی یەکێتیدا هۆشداری ئەوە دراوە، هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم بەبێ دەنگی فراكسیۆنی یەكێتی، پرسی بڕیاردان وشەرعییەت لەهەرێمی كوردستاندا دەخاتە بەردەم بارودۆخێكی نوێوە.