گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دانی بە تاوانەکەیدا ناوە

پارێزگاری پێشووی تاران هاوسەرەکەی خۆی کوشتووە

2019.05.28 - 19:47
پارێزگاری پێشووی تاران هاوسەرەکەی خۆی کوشتووە
ناس کورد میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە پارێزگاری پێشوی تارانی پایتەختی ئێران بەهۆی کێشەیەکی خێزانیەوە هاوسەرەکەی خۆی کوشتووە و لە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە. . ئەمڕۆ سێشەممە 27ی ئایاری 2019 میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە محەمەد عەلی نەجەفی پارێزگاری پێشوی تاران هاوسەری دووەمی خۆی بەناوی میترا ئوستاد لە ماڵەکەی خۆیدا بە فیشەک کوشتووە. . محەمەد شەهریاری سەرۆکی دادگای تاوانەکانی تاران بە سایتی فەرمی ئەو وڵاتەی ڕاگەیاندووە نەجەفی دانی بە تاوانەکەیدا ناوەو بە ئەفسەرانی لێکۆڵینەوەی وتووە هۆکاری کوشتنەکە پەیوەندی بە کێشەی خێزانیەوە بووە. . پۆلیسی تاران رایگەیاندووە روداوەکە بەیانی ئەمڕۆ لە یەکێک لە شوقەکانی شارۆچکەیەکی رۆژئاوای تاران رویداوە، تەرمەکەی لە گەرماوی ماڵەیەکدا لە لایەن کوڕەکەی و شۆفێرەکەیەوە دۆزراوەتەوە. چەند میدیایەکی ئێران بڵاویانکردوەتەوە، میترا بە نیاز بووە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی ساز بکات بەڵام پێش ئەنجامدانی چاوپێکەوتنە کوژراوە.