گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

لامپارد سەبارەت بە بوونی بە ڕاهێنەری چێڵسی بڕیاریدا

2019.05.28 - 09:58
لامپارد سەبارەت بە بوونی بە ڕاهێنەری چێڵسی بڕیاریدا
ناس کورد- فرانک لامپاردی ئەستێرەی پێشووی چێڵسی و راهێنەری ئێستای یانەی دێربی کاونتی بڕیاری کۆتایی لەسەر مانەوە یان رۆیشتنی بۆ یانەی چێڵسیدا. . پاش دۆڕانی یانەکەی بەرامبەر ئاستۆن ڤێلا، فرانک لامپاردی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا و سەبارەت بە ئەگەری بوونی بە ڕاهێنەری یانەی چێڵسی لە وەرزی داهاتوودا لامپارد ڕایگەیاند: "نامەوێت لەگەڵ دۆڕاندن یانەکەم جێبهێڵم، لەگەڵ دێربی کاونتی بەردەوام دەبم، هیچ گوێ بەو پڕوپاگەندانەش نادەم کە باس لە رۆیشتنم دەکەن بۆ یانەی چێڵسی". . ئەستێرەکەی پێشووی چێڵسی ئاماژەی بەوەشكرد،هێشتا دوو ساڵ لە گرێبەستەکەی ماوە و دڵخۆشە لە یانەکەی و دەیەوێت لەگەڵ یانەکەیدا بەردەوامبێت". . لامپارد باسی لەوەشکرد، لە چەند رۆژی داهاتوودا لەگەڵ سەرۆکی یانەکەی کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر داهاتووی خۆی دەدات، وتیشی: " بەڵام نازانم بڕیارەکان چی دەبێت و چی روودەدات لە داهاتوودا". .