گه‌ڕان

Shadow Shadow

دوو سەرنج لەسەر بەیاننامەیەکی نەتەوەپەرستانەی بزوتنەوەی گۆڕان

2019.05.27 - 19:36

کەمال چۆمانى . جیاوازییتان لەگەڵ نەتەوەپەرستان و مەزهەبپەرستان چییە؟ . بزوتنەوەی گۆڕان بەیاننامەیەکی دەرکردوە و داوادەکات کە "هەمو هێز و لایەنە سیاسییە سەرەكییەكانی كوردستان" کۆبونەوەیەکی لوتکە بکەن دژ بە "بیری نەتەوەپەرستی و مەزهەبپەرستی دەسەڵاتدارانی حكومەتی فیدراڵی لە عێراق." . ١- ئەوان دژی بیری "نەتەوەپەرستیی و مەزهەبپەرستیی" دەردەکەون کەچی خۆیان بە هەمان تۆنی نەتەوەپەرستان بەیاننامە دەنوسن. . ٢- گۆڕان دژی حکومەتی عێڕاقە چونکە هەرێمی کوردستان پشتگوێدەخات، کە لە راستییدا وانییە، ئەو ململانێیانەی نێوان بەغداد و هەولێر هیچ پەیوەندییان بە مەسەلەی نەتەوایەتیی نییەوە. ململانێی سیاسیی و کەسیی و حیزبیین. ئەو پرسی کەرکوکە بەر لە هەرکەسێک هۆکارەکەی پارتیی دیموکراتیی کوردستانی هاوپەیمانی گۆڕانە کە ئێستا کوردەکانی ئەوێ بە دەست هەندێک کێشەوە دەناڵێنێت، بەڵام لەو کاتەی کوردیش حوکمڕانی کەرکوک بو تورکمان و عەڕەب بە دەست کوردیانەوە دەیانناڵاند. . بەڵام ئەوەی زۆر کۆمیدییە، کە لە کۆنتێکستی حیزبییدا ویستێکی فاشیستییانەیە، گۆڕان داوادەکات تەنها "هێز و لایەنە سیاسییە سەرەکییەکان،" بەشداریی لوتکەکە بکەن. واتا، گۆڕان دان بە هێزێکی وەک جوڵانەوەی نەوەی نوێ دانانێت، یان هێزێکی وەک سۆسیالیست و شیوعیی و تەڤگەری ئازادیی، چونکە ئەوانە هێزی بچوکن. ئەی جیاوازییتان لەگەڵ "نەتەوەپەرستان و مەزهەبپەرستان" چییە کە تەنها خۆیان قبوڵە؟ .