گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیسی کەرکوک: دوو تۆمەتبار دەستگیر کراون کە گورچیلەی ژنێکیان فرۆشتوە

2019.05.27 - 15:28
پۆلیسی کەرکوک: دوو تۆمەتبار دەستگیر کراون کە گورچیلەی ژنێکیان فرۆشتوە
ناس کورد- بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک دوو تۆمەتباری دەستگیر کردووە، کە گورچیلەی ژنێکیان فرۆشتوە، هەروەها ئاماژە بەوشکراوە، باندێکى دزیکردنیشیان دەستگیر کردووە لە کاتێکدا کە سەرقالى دزیکردن بوون لە ماڵێک. . بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتوە، ئاشکرای کردووە: "دوو تۆمەتبار دەستگیر کراون، لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بەوەدا ناوە کە ژنێکیان هەڵخەڵەتاندووە و گورچیلەیەکیان فرۆشتوە لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانی پارێزگای هەولێر، دانپێدانانەکانیشیان لەلایەن دادگاوە وەرگیراوە و بە یاسای بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە سزا دراون". . پۆلیس کەرکوک ئاماژەى بەوەشکردووە، باندێکی پێنج کەسیان دەستگیر کردووە، کە سەرقاڵى دزیکردن بوونە لە ماڵێک. . هاوکات دوو تۆمەتبارى دیکەش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراون، کە تۆمەتباربوون بە دزیکردن و بڕینى جانتا و گیرفانى هاوڵاتیان. . .