گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

ترەمپ: ئەگەر ئێران بیەوێت گفتوگۆ بکات ئەوا ئێمە ئامادەین

2019.05.27 - 09:32
ترەمپ: ئەگەر ئێران بیەوێت گفتوگۆ بکات ئەوا ئێمە ئامادەین
ناس کورد- سەرۆکی ئەمریکا لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی یابان باسی لەوە کرد، کە ئامادەییان تێدایە گفتوگۆ لەگەڵ ئێراندا بکەن ئەگەر ئێران بیەوێت. . دۆنالد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا لە دیدارێکیدا لەگەڵ شینزو ئابی، سەرۆکوەزیرانى یابان ئاماژەى بەوەکرد: "پێموایە ئێران دەیەوێت گفتوگۆ بکات، ئەگەر ئەوان حەز بە گفتوگۆ بکەن ئەوا ئێمەش دەمانەوێت". . هەروەها لەو دیدارەدا ترەمپ باسی لەوەشکرد: "با ببینین چی ڕودەدات، بەڵام من ئەو ڕاستییە ئەزانم کە سەرۆکوەزیرانی یابان، پەیوەندیەکی باشی لەگەڵ سەرکردەکانی ئێراندا هەیە، هیچ کەسێک نایەوێت ڕوداوی خراپ ڕوبدات". . ئەو وتانەى ترەمپ پاش ئەوە دێتکە، محمد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق ئاماژەى بەوەکردبوو: "بەگژ هەر هەوڵێکدا دەچینەوە کە دژ بە ئێران بێت، ئەگەر ئەو هەوڵانە سەربازی بن یان ئابوری، ئێمە زۆر بە توندی ڕوبەڕوی دەبینەوە". . .