گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیسی راپەڕین: لە قەڵادزێ‌ ژنێكی بەساڵاچوو خۆی سوتاند

2019.05.26 - 18:25
پۆلیسی راپەڕین: لە قەڵادزێ‌ ژنێكی بەساڵاچوو خۆی سوتاند
ناس كورد- بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین راگەیەندراوێكی لەبارەی گیانلەدەستدانی ژنێكی بەساڵاچوو بڵاوكردەوە كە لە ماڵی خۆیاندا نەوتی كردووە بە جەستەی خۆیدا و سوتاوە. . لەراگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە، كاتژمێر 3:15 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی ژنێك بەناوی (م.خ.ك) لەدایكبووی 1934، پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەكی ئاشتی لەلایەن مەفرەزەكانی فریاكەوتنی پشدەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ. . بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ئەو ژنە لە ماڵی خۆیاندا نەوتی كردووە بە جەستەی خۆیدا و خۆی سوتاندووە و بە وتەی كەسوكاری باری دەرونی ناجێگیر بووە كە دایكی دوو كوڕ و سێ كچە. . راگەیەندراوەكەی پۆلیسی راپەڕین ئاماژە بەوە دەكات، دەستبەجێ تیمی لێكۆڵینەوەی بەڵگە و تاوانی پشدەر چونە شوێنی مەبەست بۆ كەشفكردن و هۆكاری ڕاستەقینەی ڕووداوەكە، مەلەفی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە. .