گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا گومانی لە دوو گروپی عێراقی هەیە لەسەر هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەکەى

2019.05.26 - 13:02
 ئەمریکا گومانی لە دوو گروپی عێراقی هەیە لەسەر هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەکەى
ناس کورد- ڕۆژنامەى شەرقلئەوسەت ڕایگەیاند، باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا گومانی لە دوو لایەنی چەکداریی عێراقی هەیە لەسەر هێرشکردنەسەر باڵیۆزخانەکەی. لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەکەدا هاتووە، "هەرچەندە ئەمریکا هاوپەیمانەکانى ئێرانی لە عێراق تۆمەتبارکرد بە هێرشەکەى ناوچەى سەوز لە 19ی ئایاری 2019دا، بەڵام تائێستا زۆربەى گروپە چەکدارییە عێراقییەکانى هاوپەیمانی ئێران بێدەنگییان هەڵبژاردووە و هیچ لایەنێکیش بەرپرسیارێتى ڕانەگەیاندووە." . ڕاپۆرتەکەى شەرقلئەوسەت لە زاری بەرپرسێکى ئەمنییەوە دەڵێت، "لایەنی ئەمریکی گومانی لە دوو لایەنی عێراقی هەیە کە ئەوانیش (کەتیبەکانى سەیدولشوهەدا و کەتیبەکانى ئیمام عەلی)ین و لایەنی عێراقیشیان لەو بابەتە ئاگادارکردووەتەوە." دەشڵێت، "ئەمریکییەکان بەرپرسانی عێراقیان ئاگادارکردووەتەوە ئەگەر تێوەگلانی ئەو گروپانە پشتڕاستکرایەوە هەڵمەتێکى دەستگیرکردنی بەرپرسانى ئەو گروپانە دەستپێدەکەن." . سەرچاوەکە گروپە چەکدارییە عێراقییەکانى بەسەر سێ گروپدا دابەشکردووە، هەندێکیان دژایەتى ئێران دەکەن و ڕەتیدەکەنەوە عێراق ببێتە گۆڕەپانی ناکۆکی ئێران و ئەمریکا وەک گروپی سەرایا سەلامی موقتەدا سەدر، هەندێکیشیان پەیوەندی پتەویان هەیە لەگەڵ ئێران وەک (بەدر و عەسائیبی ئەهلی حەق)، گروپی سێیەمیش نەناسراون و نوێنەرایەتییان لە پەرلەماندا نییە بەڵام لە هەرکاتێکدابێت لە بەرژەوەندی ئێران شەڕ دەکەن."