گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كەشوهەوای شارەكان گۆڕانكاری بەسەردادێت، پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

2019.05.22 - 11:01
كەشوهەوای شارەكان گۆڕانكاری بەسەردادێت، پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
ناس كورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە. . لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرمی بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت. . بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 32 و نزمترین 21 پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی 30 بە 19 و لە دهۆك 31 بە 21 و هاوكات لە كەركوك 34 بە 24 پلە دەبێت. . لەبارەی پلەی گەرمی سبەینێ‌ (پێنجشەممە)ی شارەكانی كوردستانیش، لە راگەیەندراوەكەدا روونكراوەتەوە، سبەی لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 34 و نزمترین 21 پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی 32 بە 20 و دهۆك 32 بە 21 و هاوكات لە كەركوك 35 بە 24 دەبێت. .