گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

تا پێکهێنانى کابینەى نوێ

قوباد تاڵەبانی سەرجەم دەسەڵاتەکانی نێچیرڤان بارزانی وەردەگرێت

2019.05.21 - 18:33
قوباد تاڵەبانی سەرجەم دەسەڵاتەکانی نێچیرڤان بارزانی وەردەگرێت
ناس کورد- شەهرام عەزیز لە ئەگەری وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی هەریم لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە، سەرجەم دەسەڵاتەکانی دەدرێتە قوباد تاڵەبانی، ئەوەش بەپێی یاسای ئەنجومەنى وەزیران کە لە ساڵى 1992 دەرچووە. . سەرچاوەیەکی بەرپرس لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە ناس کورد-ی ڕایگەیاند، بەپێی مادەی حەڤدەیەم لە یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 1992ی ئەنجومەنی وەزیران، لە ئەگەری "غیابی" سەرۆکوەزیراندا ڕاستەخۆ دەسەڵاتەکانی دەدرێت بە جێگرەکەى. . وتیشی، لە یاساکەدا باس لەهیچ هۆکارێک نەکراوە بۆ ئامادە نەبوونی سەرۆکی حکومەت، واتە بەهەر هۆکارێک بێت ئەوا یاساکە جێبەجێدەکرێت. . سەرچاوەکەی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەشکرد، بەهیچ شێوەیەک باس لە دیاریکردنی دەسەڵاتەکانیش نەکراوە، واتە لە حاڵەتێکی وەهادا، جێگرەکەی هەمان دەسەڵاتەکانی سەرۆکی حکومەتی دەبێت. . لە ئەگەرى سوێند خوردانى نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم، ڕاستەوخۆ سەرجەم دەسەڵاتەکانی لە ئەنجومەنی وەزیران دەدرێتە قوباد تاڵەبانی کە جێگری سەرۆکی حکومەتە، تاڵەبانى لە دەستەڵاتەکەیدا دەمێنێتەوە تا پێکهێنانی کابینەی نوێ. . نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی کابینەی ئێستای حکومەتی کاربەڕێکەرى هەرێم، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستانە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی هەرێم و لە دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی هەرێم، تا پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم  و دەستبەکاربوونی کابینەکە، حکومەتە کاربەڕێکەرەکە بێ سەرۆک دەبێت. . .