گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێتى: ئەوانەى بەشێک لە لیستى برایەتییان پەکخستووە ڕاستییەکان دەشێوێنن

2019.05.20 - 10:30
یەکێتى: ئەوانەى بەشێک لە لیستى برایەتییان پەکخستووە ڕاستییەکان دەشێوێنن
ناس کورد- مەڵبەندی یەکێتى لە کەرکوک ڕایگەیاند، ئەوانەى بەشێک لە لیستى برایەتییان پەکخستووە و بوونەتە هۆکاری دانەنانی پارێزگاری کەرکوک ڕاستییەکان دەشێوێنن. لەدوای بڵاوبوونەوەى چەند بەڵگەنامەیەك كە لە رۆژی 16ی نیسانی 2019 واژووكراوە و هەریەك لە یەكێتی و لایەنە عەرەبیی و توركمانەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك رێككەوتوون لەسەر مانەوەی راكان جبوری وەك پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت، مەڵبەندی دووی یەکێتى ڕونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە. . لە ڕونکردنەوەکەى مەڵبەندی دووی ڕێکخستنی یەکێتیدا هاتووە، "لەبارەى ڕێککەوتنى یەکێتى لەگەڵ ڕاکان سەعید وەکو پارێزگار بمینێتەوە تاکو هەڵبژاردنى ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەمە دوورە لە ڕاستى و ئەمەى کراوە جێگرى پارێزگار بۆ پێکهاتەى عەرەب بێت، کەواتە دیارە پارێزگار ى کەرکوک مافى کام پێکهاتەیە." ڕاشیگەیاند، "سەبارەت بەم بابەتە چەند کەناڵێکى میدیا و سوشیال میدیا کەوتونەتە هەڵمەتێکى بێ بنەما لە بەرامبەر کەرکوک و شێواندنى ڕاستیەکان، ئێمە دەپرسین کێ لە پشتى ئەم شێواندنەیە، بێ گومان ئەوانەى کە بەشێک لە لیستى برایەتیان پەکخستوە بە بیانوىش بێ بنەما، جگە لەوەى کە بونەتە هۆکار بۆ دانەنانى پارێزگارێکى کورد بۆ کەرکوک." . ڕاشیگەیاندووە، "یەکێتى هیچ جۆرە هاوبەشیەکى لەگەڵ ڕاکان سعید و حکومەتى خۆجێیەتى پارێزگاى کرکوک نیە بەڵام ئێمە نوێنەرایەتى زۆرینەى خەڵکى پارێزگاى کەرکوک دەکەین و ئاساییە لە پەیوەندیدابێت لەگەڵ حکومەتى خۆجێیەتى بۆ ڕایکردنى کارو بارى هاوڵاتیان و چارەسەرکردنى کێشەکانیان."