گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

واشنتۆن: ئێران بەرپرسیارە لە بەئامانجگرتنى باڵیۆزخانەکەمان و وەڵاممان دەبێت

2019.05.20 - 09:26
واشنتۆن: ئێران بەرپرسیارە لە بەئامانجگرتنى باڵیۆزخانەکەمان و وەڵاممان دەبێت
ناس کورد- بەرپرسێکى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا ڕایگەیاند، موشەکێکی سادە لە ناوچە سەوز و لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کەوتووەتەوە و هیچ زیانێکى نەبووە. دەشڵێت، "ئەوەى لە عێراق ڕوودەدات زۆر بە جدی وەریدەگرین و لە دوو هەفتەى ڕابردووشدا وتوومانە و دووبارەشی دەکەینەوە کە هەر هێرشێک بۆسەر هاوڵاتیان و بەرژەوەندییەکانى ئەمریکا بە توندی وەڵامی دەدەینەوە و ئێران بە بەرپرسیاری سەرەکی دادەنێین، وەڵامی ئێرانیش دەدەینەوە." . ئەو بەرپرسە باڵا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت بە سکای نیوزی وتووە، "لە پەیوەندی بەردەوامداین لەگەڵ بەرپرسانى عێراقی لەبارەى ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەی تێدا دەکەین." هەردوای کەوتنەوەى موشەکێکی کاتیۆشا لە ناوچەى سەوز و لە نزیک باڵیۆزخانەى ئەمریکا، ترەمپ لە تویتێکیدا ڕایگەیاند، "ئەگەر ئێران شەڕی دەوێت، ئەوە بە فەرمی کۆتایی خۆی ڕادەگەیەنێت، جارێکى تر هەڕەشە لە ئەمریکا مەکە."