گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەقینەوەکەى ناوچەى سەوز لەڕێى کاتیۆشایەکەوە بووە و زیانى گیانى نەبووە

2019.05.19 - 22:00
App store icon Play store icon Play store icon
تەقینەوەکەى ناوچەى سەوز لەڕێى کاتیۆشایەکەوە بووە و زیانى گیانى نەبووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- تەقینەوەیەک لە ناوچەى سەوزى بەغداد ڕویدا، تەقینەوەكەش لە ئەنجامی كەوتنە خوارەوەی موشەكێكی جۆری كاتیۆشا بووە کە ناوەڕساتى ناوچەکەى کردۆتە ئامانج. . شانەى ڕاگەیاندنى ئەمنى بەغداد لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، ئەو موشەکە لە گەڕەکى ئەمانە نزیک زانکۆى تەکنیکییەوە ئاڕاستەى ناوچەى سەوز کراوە و ناوەڕاستى ناوچەى سەوزى کردۆتە ئامانج. . بە گوێرەى زانیارییەکانیش هیچ قوربانییەکى گیانى نەبووە، بەڵام زەنگى ئاگادارکردنەوە لە ناوچەى سەوز داگیرساوە. . ئەو تەقینەوەیە دوای ئەو دێت كە بە گوێرەى زانیارییەکانى ناس کورد، بڕیاربوو ئەمشەو كۆبوونەوەیەكی باڵا لە كۆشكی سەلام لە ناوچەی سەوز بەڕێو بچێت، بە ئامادەبوونی سەرۆككۆمار و چەندین سەركردەی باڵای عێراقی بۆ بڕیاردان لەسەر هەڵوێستی فەرمی عێراق  لە سەر كێشەو ئاڵۆزییەکانى نێوان ئەمریكا و ئێران. . تەقینەوەى ئەو موشەکە لە کاتێکدایە ئاڵۆزییەکانى نێوان ئێران و ئەمریکا گەیشتۆتە ئاستێک پێشبینى ئەوە دەکرێت جەنگ لەنێوان ئەو دوو وڵاتە ڕوبدات، بەشێک لە چاودێرانیش دەڵێن، لە ئەگەرى ڕودانى عێراق دەبێتە گۆڕەپانى جەنگى نێوان ئەمریکا و ئێران. . .