گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژنە عومرەکارێکی کورد لە مەککە بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستدا

2019.05.18 - 08:56
ژنە عومرەکارێکی کورد لە مەککە بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستدا
ناس کورد- وەزارەتی ئەوقافی هەرێم هەواڵی گیانلەدەستدانی ژنە عومرەکارێکی کوردی لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لە شاری مەککە، بڵاوکردەوە. . لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی کە وێنەیەکی دەست (ناس کورد) کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە، دوێنی ھەینی 17ی ئایاری 2019 لەشاری مەککە لەوڵاتی سعودیە عومرەکارێکی ھەرێمی کوردستان بەناوی زیبە حوسێن محه‌مه‌د بەھۆی رووداوی ھاتووچۆ لەشەقامی( محبس الجن) لەشاری مەککەی پیرۆز کۆچی دوایی کرد". . بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، هاوڵاتییەکە تەمەنی 77 ساڵە و دانیشتووی سنوری گەرمیانە. . وەزارەتی ئەوقاف ڕوونیشیکردووەتەوە، وابریارە دوای تەواوکردنی ڕێکاری یاسایی، ئەمڕۆ (شەممە) لەکاتی نوێژی بەیانیدا نوێژی مردووی لەسەر بکرێت و دواتر لەگۆرستانی شاری مەککە بەخاک بسپێردرێت. .