گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شاسوار عەبدولواحید بەر لە دەستگیركردنی ئەم داوایەی لە هاووڵاتیان كرد

2019.05.16 - 21:29
شاسوار عەبدولواحید بەر لە دەستگیركردنی ئەم داوایەی لە هاووڵاتیان كرد
ناس كورد- لە پەیامێكی ڤیدیۆیدا كە پێش دەستگیركردنی تۆماركراوە، شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ داوایەك لە هاووڵاتیانی هەرێم دەكات و دەڵێت"یەكێتی دەیەوێت نەوەی نوێ واز لە پرەنسیپەكانی بهێنێت و بچێتە ژێرباڵی دەسەڵات". . شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەیامێكی ڤیدیۆیدا كە پێش دەستگیركردنی تۆماركراوە، ڕایگەیاند"هێزەكانی یەكێتی دەیانەوێت جوڵانەوەكەمان لاواز بكەن و واز لە پرەنسیپەكانی حزبەكەمان بێنین و بچینە ژێر باڵی دەسەڵات، بەڵام ئەوە دوورە لە ئەخلاقی ئێمە و هەرگیز كاری لەو شێوەیە ناكەین". . سەرۆكی جوڵانەوەی نوێ ئاماژە بەوە دەكات، دەسەڵات پێشتر چەندین سیناریۆی لەو شێوەیان بۆ دروست كردوون و هەوڵیانداوە لاوازیان بكەن، دڵنیایی ئەوەشیدا ئەم "سیناریۆ"یە ئاشكرا دەبێت و ڕاستییەكان بۆ خەڵك دەردەكەوێت. . هاوكات شاسوار عەبدولواحید داوایەكی لە هاوڵاتیان كرد و ئاماژەی بەوەكرد، پێویستە ئیتر هاوڵاتیانیش پشتی ناهەقی نەگرن و بچنە بەرەی هەق و زوڵم و ناحەقیەكانی دەسەڵات قبوڵ نەكەن. . جەختیشیكردەوە، نەوەك گرتن و زیندانی كردن، بەڵكو ئامادەیە ژیانیشی دابنێت، بەڵام هەرگیز بەرەی هاووڵاتیان جێناهێڵێت و پشتگیری دەسەڵات ناكات و بەردەوام دەبێت لە هەڵوێستەكانی ڕابردووی، وتیشی:"لە هیچ وڵات و سەردەمێكدا بۆ گۆڕانكاریكردن فەرشی سوور بۆ كەس ڕانەخراوە". . پاش ئەوەی دوێنێ چوارشەممە 15ی ئایاری 2019 دادگای ئاسایشی گشتی هەرێم فەرمانی دەستگیركردنی بۆ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نوێ دەركرد، ئەمڕۆ شاسوار عەبدولواحید خۆی چووە دادگای سلێمانی و بە فەرمانی دادوەر دەستگیركرا. .