گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئۆتۆمبێلی كارەبایی بەكاردەهێنێت

2019.05.16 - 20:38
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئۆتۆمبێلی كارەبایی بەكاردەهێنێت
ناس كورد- وەزارەتی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان ئاشكرایدەكات سەرقاڵی تاقیكردنەوەی ئۆتۆمبێلی كارەباین و لە ئەركەكانی تایبەت بە هێزەكانی پۆلیس بەكاری دەهێنن. . سامی جەلال سەرۆكی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە "گەیشتووین بە لێگەیشتن لەگەڵ كۆمپانیای تۆیۆتا لە (عێراق) بۆ تاقیكردنەوەی ئۆتۆمبێلی كارەبایی لەئەركەكانی هێزەكانی پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆ، بۆ ئەو مەبەستەش كۆمپانیاكە 3 ئۆتۆمبێلی داوە بە وەزارەتی ناوخۆ تاوەكو بۆ ماوەی 60 ڕۆژ وەكو تاقیكردنەوە بەكاریان بهێنێت". . زیاتر ڕونكردنەوەیدا "ئەو ئۆتۆمبێلانە تایبەتمەندی ئەوەیان تێدایە ئەگەر ئۆتۆمبێلەكە خێرایەكەی لەكاتژمێرێكدا 60 كیلۆمەتری تێپەڕكرد ئەوا ڕاستەوخۆ دەبێت بە بەنزین، بەپێچەوانەوە ئەگەر كەمتر بوو ئەوا پشت بە كارەبا دەبەستێت، هاوكات ئۆتۆمبێلەكە خۆی شەحنی خۆی دەكاتەوە و پێویستی بەوەنییە ببەسترێت بەكارەباوە". . سامی جەلال سەرۆكی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ئەوەشی وت "ئەگەر ئەو ئۆتۆمبێلانە لەتاقیكردنەوەی وەزارەت دەرچوون، ئەوا بەكاریدەهێنن، ئەوەش دەبێتە هۆكارێكی باش بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییە خراپە ژینگەییەكان و تیچووی سوتەمەنی لەسەر وەزارەت". .