گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

بەفەرمی بەرشەلۆنە لەبارەی چارەنووسی ڤاڵڤێردییەوە بڕیاریدا

2019.05.16 - 17:23
بەفەرمی بەرشەلۆنە لەبارەی چارەنووسی ڤاڵڤێردییەوە بڕیاریدا
ناس کورد- یانەی بەرشەلۆنە بەفەرمی متمانەی خۆی بە ڕاهێنەری یانەکەی دووپاتکردەوە و سەرۆکی یانەکە ڕایگەیاند، ڤاڵڤێردی لەگەڵ یانەکەیان بەردەوام دەبێت. . بەپێی هەوا‌ڵێکی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، بارتۆمیۆی سەرۆکی بەرشەلۆنە، ڕایگەیاندووە، ئەوان پشتگیری بەردەوام بوونی ڤالڤێردی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەکە دەکەن. . سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە ئاماژەی بەوەشکردووە، پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان ڕاهێنەری یانەکە و یاریزانەکان هەیە و بەهیچ شێوەیەک بریار لەسەر دورخستنەوەی راهێنەر نەدراوە و ڤالڤێردی ئەو راهێنەرەیە کە ئەوان دەیانەوێت و پرۆژەکەیان لەگەڵیدا بەردەوام دەبێت. . ئەمە لەکاتێکدایە، دوای کرانە دەرەوەی بەرشەلۆنە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەسەر دەستی یانەی لیڤەرپوڵ، دەنگۆی دورخستنەوەی ڤالڤێردی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانە کەتەلۆنیەکە بڵاوکرایەوە و چاوەڕان دەکرا لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی بە گرێبەستەکەی بهێندرێت. .