گه‌ڕان

Shadow Shadow
ناس نیوز

بڕی 10 هەزار لە هەر هاوڵاتییەکى عەرەب وەردەگیرێت کە بچێتە سلێمانی [تایبەت]

2019.05.16 - 15:48
لە بازگەی تاسڵوجەی سەر بە ئاسایش لەسەر ڕێگای چەمچەماڵ-سلێمانی، هەر هاوڵاتییەکى عەرەبی شارەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق بە بازگەکەدا تێبپەڕێت بۆ سلێمانی، بڕی 10 هەزار دیناری لێ وەردەگیرێت. بەپێی بەدواداچوونەکانى ناس کورد، بازگەکە لە بەرانبەر وەرگرتنى ئەو 10 هەزار دینارەدا، هیچ وەسڵێک بەو هاوڵاتیانە نادات، بۆیە نە هۆکارەکەى دەزانن، نە لایەنی وەرگری پارەکە کە ئایا ئاسایشە یان فەرمانگە و شوێنێکى تر.