گه‌ڕان

Shadow Shadow

کوفرەکانی دەستوور و سیستمی پارلەمانی و دیموکراسی کە لەکۆبونەوەکەی ئەمڕۆی پارلەماندا ئەنجام درا؟

2019.05.08 - 21:55

ئەبوبەکر هەڵەدنی- ئەندامی پەرلەمانی کوردستان . ١/هەناسەبڕکێ یانە بەدوای بەغدادا کەچی لەوێ دەسەڵاتی سەرۆک تەشریفاتیە ولێرەش ڕەها،ئەمە کوێی پابەند بوونە بەودەستورەی شەووڕۆژ بالۆرەی سەرزمانی هەندێکە. . ٢/دەنگ دان بۆسەرۆکی هەرێم لەنهێنیەوە کرایە ئاشکرا ،چونکە متمانەیان نیە بە نهێنی هەموان پابەند بن. . ٣/بڕوانامە پێویست نیە بۆسەرۆکی هەرێم،لەهەرێمێک خاوەنی سەدان هەزار قوتابی زانکۆ وپەیمانگا ودەیان هەزار بەکالۆریۆس ودەیان هەزار ماستەر ودکتۆراو ئەندازیارو یاساناس وپارێزەرو پزیشک بیت کەچی سەرۆکی هەرێمەکەت هەڵگری بڕوانامەی زانکۆیی نەبێت. . ٤/بەهیچ شێوەیەک سیستم نەبۆتە پارلەمانی چونکە دەسەڵاتەکان دەسەڵاتی سەرۆکایەتین نەک پارلەمانی. . ٥/سەرۆک لەهەموو دونیا بۆئەوەی بەهێز،بێت پێویستەبە2/3 ببێتە سەرۆک نەک بەدەنگی رەها واتە نیوە +١. . ٦/ئەم دەسەڵات دارانەی هەرێم ئیمتیازی بێ مەسئولیەتیان دەوێ بۆیە سەرۆک بەهیچ شێوەیەک ملکەچ نیە بۆلێپرسینەوەی پارلەمان. . ٧/تەنانەت دەنگیان بەوبڕگەش نەداکەدەبێت سەرۆک هی هەموان بێت ووەک نەریتێکی دیموکراسی دەست لەحزبەکەی بکێشێتەوە لەماوەی سەرۆکایەتیەکەی دا. . بەڵام ئەمە مێژووە، ئۆباڵەکەی لەئەستۆی ئەوانەی تێیان پەڕاند،ئەمڕۆ ٣٠حوزەیرانی ٢٠١٣ دووبارە بوەوە. . قەسەم بەزاتی اللە حزبەکەشم لەحکومەتا بوایە دەنگم نەدەدا خوای دەکرد دەریان دەکردم، موچەو ناوی پارلەمانتاری ئەوە ناهێنێ خۆت زەلیل بکەی و پێچەوانەی پرەنسیپ و مەبدەئەکانت دەنگ بدەیت و ببیتە بوکەڵە و بوکە شوشە. . ئەمڕۆ لەگەڵ هاوڕێیانم لەنەوەی نوێ وکۆمەڵ فراکسیۆنی یەکگرتوو ئەو شەرەفەی پێ بڕدرا کەدەنگی بەکۆی یاساکە ومادەبەمادەی نەدا،چونکە سیستمی پارلەمانی لەگۆڕنرا وکرایە قوربانی پۆست وکورسی وسەفقەی پارە و ئیمتیازات.