گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مۆسکۆ: 1500 تیرۆرست دزەیان کردووەتە ناو خاکی ئەوروپا

2019.04.19 - 22:29
مۆسکۆ: 1500 تیرۆرست دزەیان کردووەتە ناو خاکی ئەوروپا

 

 

ناس کورد-

.

سەرۆکی دەزگای فیدڕاڵی ئاسایشی ڕووسیا ڕایگەیاند،  نزیکەی 1500 تیرۆریست کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەڕیان کردووە گەیشتووەنەتە ناو خاکی ئەوروپا.

.

ئەلێکساندەر بۆردانۆف، سەرۆکی دەزگای فیدڕاڵی ئاسایشی ڕووسیا لە کۆنفڕانسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی جیهانی، ڕایگەیاند: "نزیکەی 1500 تیرۆرست لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دزەیان کردووەتە ناو خاکی یەکێتی ئەوروپاوە".

.

 

بە وتەی بۆردانۆف، ئەو کەسانە زۆربەیان پیاوانی چەکداری تیرۆریستن کە بە ئەگەری زۆر بۆ ئەنجامدانی چالاکی تیرۆریستی ڕەوانەی ئەوروپا کراون.

.

 

 بۆردانۆف ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا چەکدارانی داعش بە شێوەی تۆڕ و ڕێکخراو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بەرەوە ئەوروپا، ئاسیای ناوەندی، باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا و لیبیا دەڕۆن.

.

 

 سەرۆکی دەزگای فیدڕاڵی ئاسایشی ڕووسیا جەختیشیکردەوە، سەرەڕای ئەوەی کە هێزەکانی داعش و قاعیدە زۆریان لێ کوژراوە لە سووریا و عێراق، بەڵام هێشتا چەکدارەکانی سەر بەو گروپانە هەڕەشەی جیدین بۆ سەر هەموو جیهان.

.

.