کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- هەڤاڵ فەتاح
.
لە ماوەی ڕابردوودا چەندین كەس لە شاری سلێمانی بە تۆمەتی جادوو نوشتەکردنەوە "دەستگیرکراون"، پۆلیسی سلێمانیش ڕێوشوێنی گرتۆتە بەر بۆ ئەو مەبەستە.
.
سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "لەبارەی جادووکردن و نوشتەوە، سكاڵایەكی زۆر لەلایەن هاوڵاتیانەوە ئاڕاستەی پۆلیس كراوە، لەسەر ئەو سكاڵایانە چەندین کەسمان دەستگیركردووە، كە پیشەیان ئەو جۆرە كارانە بووە".
.
"خەڵكیان فریوداوە نوشتە و دۆعا و جادوویان كردووە بە 600 دۆلار، قۆڵی خەڵکیان بڕیووە"، سەرکەوت ئەحمەد وای وت.
.
ئاماژەی بەوەشکرد، شەش هێڵی تەلەفۆن لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە تەرخانكراوە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان ئاگاداریان بكەنەوە لەو شوێنانەی كە ئەو جۆرە كارانەیان تێدا دەكرێت.
.
وتەبیژی پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، ئەو شوێنانەی كە جادووی ڕەش و نووشتەیان تێدا دەكرێت، زۆربەیان نهێنین، تەنها لەکاتی سكاڵاكردنی هاوڵاتیاندا ئاشكرا دەبن.
.
.