گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئۆتۆمبێلی لادا دەگەڕێتەوە بۆ عێراق

2019.04.18 - 11:00
ئۆتۆمبێلی لادا دەگەڕێتەوە بۆ عێراق

ناس كورد-

کۆمپانیای لادای ڕوسی بەنیازە بگەڕێتەوە بۆ بازاڕەکانى عێراق و کارگەی دروستکردن و کۆکردنەوەى ئۆتۆمبێل لە عێراق دابمەزرێنێت.

سادق تەمیمی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتیی دروستکردنی ئۆتۆمبێل و کەلوپەلی عێراق ڕایگەیاند، شاندێکى کۆمپانیای لادای ڕوسی بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبێل سەردانی کردوون و بەنیازن بە هاوکاری لەگەڵ ئەوان کارگەی دروستکردن و کۆکردنەوەى ئۆتۆمبێل لە عێراق دابمەزرێنێت.

.

سادق تەمیمی وتیشى، شاندەکە لێکۆڵینەوەی لە توانای مرۆیی و بەرهەمهێنانی کۆمپانیای گشتیی عێراقی کردووە و بەنیازە کارگەکە لە شاری ئەسکەندەرییە لە بابل دابمەزرێنێت.

لەدوای حەفتاکانى سەدەی ڕابردوو، کۆمپانیای لادای ڕوسی بەپێی چەند گرێبەستێک لەگەڵ حکومەتى ئەو کاتەى عێراق، هەزاران ئۆتۆمبێلی هاوردەى عێراق کرد.