گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشیار زێباری: حزبی دەعوە و ڕەوتی حیکمە دەیانەوێت عەبدولمەهدی بڕوخێنن

2019.04.18 - 10:29
هۆشیار زێباری: حزبی دەعوە و ڕەوتی حیکمە دەیانەوێت عەبدولمەهدی بڕوخێنن

ناس کورد-

هۆشیار زێباری ڕایگەیاند، حزبی دەعوە لەگەڵ ڕەوتی حیکمە پلانیان هەیە بگەڕێنەوە گۆڕەپانی سیاسی عێراقی بۆ دورخستنەوەى عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانى ئێستای عێراق.

هوشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و وه‌زیری پێشوتری دارایی عێراق بە تویتەری خۆی نوسیویەتى، خەڵکی عێراق بەهۆی شکستە گەورەکەیان لە ساڵی 2014ەوە، لە هەڵبژاردانەکانى 2018دا سزای ئەو ئەو لایەنانەى دا.

.

هۆشیار زێباری دەشڵێت، پێویستە پلانی ئەو لایەنانە بوەستێنرێت چونکە هیچ شتێکى نوێیان پێ نییە بۆ خەڵک.

لە هەفتەى ڕابردووەوە چەند ڕاپۆرتێکى میدیایی باس لە هاوپەیمانێتى نێوان عەبادی و مالکی دەکات و دەیانەوێت ناکۆکییەکان وەلا بنێن بۆ هەستانەوەى حزبی دەعوە و جارێکى تر وەرگرتنەوەى دەسەڵات لە حکومەتی عێراقیدا بەڵام چەند بەرپرسێکى ئەو لایەنانە ڕەتیدەکەنەوە هیچ جۆرە ڕێککەوتن و نزیکبوونەوەیەک هەبێت لەو بارەیەوە.