گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ماوەی 10 رۆژە عێراقی جێهێشتووە

بەغدا.. رەخنە لە گەشتە بەردەوامەكانی وەزیری دارایی عێراق دەگیرێت

2019.04.17 - 14:34
بەغدا.. رەخنە لە گەشتە بەردەوامەكانی وەزیری دارایی عێراق دەگیرێت

ناس كورد-
گەشتە بەردەوامەكانی فوئاد حسێن وەزیری دارایی عێراق بۆ دەرەوە بۆتە جێی رەخنەی چاودێرانی سیاسی ناوخۆیی عێراق و لەهەرێمی كوردستانیش بە هۆكارێكی سەرەكی لە دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان وێنای دەكرێت.

.

لەراگەیەندراوێكدا سەركەوت شەمسەدین ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌ داوای لێپێچینەوە لە فوئاد حسێن وەزیری دارایی عێراق دەكات كە بەوتەی ئەو "10 رۆژە عێراقی جێهێشتووە و لە وەزارەت دەوامی نەكردووە".

.

لەراگەیەندراوەكەدا كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، سەركەوت شەمسەدین ئاماژە بەوە دەكات، بەهۆی گەشتی دەرەوە و دەوامنەكردنی وەزیری دارایی عێراق سەدان مامەڵەی هاووڵاتیان و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و مووچەی كارمەندانی گرێبەست دواكەوتووە و دۆخی بازاڕ و ئابوری عێراق و هەرێمی كوردستان زیانی زۆری بەركەوتووە و رووبەڕووی ناجێگیری بووەتەوە.

.

لەراگەیەندراوەكەشیدا، شەمسەدین جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، زیاتر لە دوو هەفتەیە لیژنەی دارایی و لیژنەی هەرێم و پارێزگاكان لە پەرلەمانی عێراق چاوەڕوانی گەڕانەوەی فوئاد حسێن دەكەن كە میوانداری كراوە بۆ رونكردنەوەی چەندین گرفت و پرسی دارایی.

.

دەشڵێت "بەڵام بە بیانووی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی بانكی نێودەوڵەتی سەرجەم كارە گرنگەكانی ئەو وەزارەتە راگیراوە".

.

پێشتریش عەلی حەمە ساڵح سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك، بڵاوی كردەوە "وەزیری دارایی عێراق لە شاری لەندەنە بۆیە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دواكەوتووە".

.