گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

ڕیسی پێکهێنانی حکومەت لە پارتی دەبێتەوە بە خوری

2019.04.15 - 15:07
ڕیسی پێکهێنانی حکومەت لە پارتی دەبێتەوە بە خوری

ناس کورد-

 .

کاروانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان پڕ لە ئاستەنگی و سەختییە، بەشێوەیەک سوورە لەسەر ئەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەتی نوێدا بەشداربن، بەڵام داواکارییەکانی ئەو دوو لایەنە سیاسییە لەخاڵێکدا بەر یەک کەتوون و گرێ کوێرەیەکی دروستکردووە.
 .

نزیکەی 200 ڕۆژ بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تێپەڕیووە، سەرەڕای ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان وەک براوەی یەکەمی هەڵبژاردن هەنگاوی زۆری ناوە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، بۆ ئەو مەبەستەش دوو ڕێککەوتنی سیاسیی لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان ئەنجامداوە، بەڵام دابەشکردنی پۆستەکان بووەتە گەورەترین بەربەست لەبەردەم پێکهێنانی کابینە نوێیەکەدا.
 .

ئەمە یەکەمین جار نییە کە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم بەو شێوەیە دوابکەوێت، لە کابینەی پێشوودا پێکهێنانی حکومەتی نزیکەی نۆ مانگی پێویست بوو، بەشێوەیەک لە مانگی ئەیلولی 2013 هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەنجامدرا و لەمانگی حوزەیرانی ساڵی دواتر حکومەت پێکهێنرا، ئەو کابینەیەش بەهەمان شێوە بنکەفراوان بوو، هەریەک لە پارتی، یەکێتی، گۆڕان، یەکگرتوو و کۆمەڵ بەشدارییان تێداکرد.
 .

لە هەڵبژاردنەکانی 30ی ئەیلولی 2018دا، پارتی براوەی یەكەمی هەڵبژاردن بوو بە بەدەستهێنانی 45 كورسی، یەكێتی بە 21 كورسی لە پلەی دووەمدایە، هەریەكە لە بزووتنەوەی گۆڕان 12 كورسی‌و نەوەی نوێ 8 كورسی‌و كۆمەڵ 7 كورسی‌و بەرەو ئیسلاح(بزوتنەوەو یەكگرتوو) 5 كورسییان بەدەستهێنا. هەرزوو نەوەی نوێ و یەکگرتوو ئۆپۆزسیۆنبوونی خۆیان ڕاگەیاند، کۆمەڵیش لەلایەن پارتییەوە پەراوێزخرا، بەڵام هەریەک لە گۆڕان و یەکێتی ئارەزووی خۆیان بۆ بەشدارییکردن لە حکومەت دەربڕی.
 .

پارتی هەر زوو کاندیدەکانی خۆی بۆ پۆستە سیادییەکانی هەرێم یەکلاکردەوە بەو ئومێدەی بتوانن زوو کابینەی نوێ پێکبهێنن، بەشێوەیەک لە سەرەتای مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، مەسرور بارزانی وەک کاندید بۆ سەرۆکی کابینەی نوێی حکومەت و نێچیرڤان بارزانی وەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم دیارییکرد.
 .

 دوای چەندین کۆبوونەوە و گفتوگۆ، دواجار پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕۆژی 18ی شوباتی ئەمساڵ ڕێککەوتنێکی سیاسییان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم واژۆکرد، هەرچەندە ئەو دوو هێزە لە ڕابردوودا نەیارێکی سەرسەختی یەکتربوون، بەڵام جارێکی دیکە لەژێر سەقفی کابینەیەکی نوێی حکومەتدا پێکگەیشتنەوە.
 .

ÙتÙجة بحث اÙصÙر Ø¹Ù Ù¾Ø§Ø±ØªÛ Ù Ú¯ÛÚاÙ

لە دوای بزوتنەوەی گۆڕان، پارتی دەبوو بکەوێتە دانووستانەوە لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی تا قایلی بکات بۆ بەشدارییکردن لە کابینە نوێیەکەدا  و پشکی ئەو حزبە دیارییبکات.
 .

بەپێچەوانەی چاوەڕوانییەکان، گفتوگۆکانی پارتی و یەکێتی درێژەیان کێشا و لە سەرەتاوە چەندین ناکۆکی گەورە لەنێوان ئەو دوو هێزەدا هەبوو کە لەدوای ساڵی 2005ەوە لەسەرجەم کابینەکانی پێشوودا پێکەوە وەک هاوپەیمانی ستراتیژی حکومەتەکانیان بەڕێوەبردووە.
 .

هەرچەندە لە 4ی ئازاری ئەمساڵ، هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی و کۆسرەت رەسوڵ ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی و پارتیان واژۆکرد، بەڵام ئەو ڕێککەوتنە نەبووە هۆی یەکلاکردنەوەی سەرجەم پرسە ناکۆکەکانی ئەو دوو لایەنە، بەڵکو لە دوای ئەو بەروارەوە پرسی پشکی یەکێتی لە کابینەی نوێدا بووە چەقی کێشەکان.
 .

ÙتÙجة بحث اÙصÙر ع٠بارزاÙÛ Ú©ÛسرÛت

دوای چەند کۆبوونەوەیەکی یەک لەدوای یەک، پارتی ڕەزامەندی نیشاندا بۆ پێدانی چەند پۆستێک لە کابینەی نوێی حکومەت و سەرۆکایەتی پەرلەمان و هەرێم، کە یەکێکیان بریتی بوو لە پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی هەرێم، ئەوەش ڕیسی ڕێککەوتنەکەی پارتی و گۆڕانی کردەوە بە خوری، بەو پێیەی گۆڕان دەڵێت بەپێی ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ پارتی، سەرۆکی هەرێم تەنها یەک جێگری دەبێت و ئەویش بۆ کاندیدی گۆڕانە.
 .

فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەرکردایەتى یەکێتى بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، "پارتی هەر لە سەرەتاوە هەڵەی کردووە لە ئەنجامدانی ڕێککەوتنى دوو قۆڵی بەجیا لەگەڵ یەکێتى و گۆڕان، پێویست بوو کۆبوونەوە و ڕێککەوتنى سێ قۆڵی ئەنجام بدات".
 .

ÙتÙجة بحث اÙصÙر ع٠ئÛسÛسÛرد

ئەسەسەرد جەخت لەوەش دەکاتەوە کە پرسی ڕێککەوتنى یەکێتی و پارتی کۆتایی هاتووە و جگە لە کۆبوونەوەیەک بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە هیچ کۆبوونەوەیەکی دیکە لەگەڵ پارتی ئەنجام نادەن، دەشڵێت: "بەپێی ڕێککەوتنەکەش جێگرێک بۆ سەرۆکی هەرێم زیاد کراوە و دراوە بە یەکێتی."
 .

"ئێستا کێشەکە لەنێوان گۆڕان و پارتیدایە و پەیوەندی بە ئێمەوە نییە، هیچ قسەیەکیشمان لەگەڵ گۆڕان نەکردووە، کێشەی ئێمەش نییە گۆڕان ڕازی دەبێت جێگرێک بۆ سەرۆکی هەرێم زیاد بکرێت یاخود نا،" ئەوەش بەوتەی سەرکردایەتییەکەی یەکێتی.
 .

 لەلایەکی دیکەوە فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی ئەمڕۆ بە میدیای فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاندووە، پارتی و یەكێتی رێككەوتنێكی نوێ واژۆ دەكەن و رێككەوتن لەسەر پرسی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان نزیكە.
 .

میرانی دەشڵێت: "لەگەڵ گۆڕان دانوستاندن و گفتوگۆمان لە بارەی بوونی جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و دەبێ یەكتر رازی بكەین و بەرژەوەندییە حزبییەكان بخەینە دوای بەرژەوەندی میللەتەكەمان".

 . 

mirani__2019_04_15_h11m54s22__RM.jpg


سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی جەختدەکاتەوە کە ئەوان لەگەڵ گۆڕان رێككەوتنەكەیان تەواو كردووە و بەمنزیكانە لەگەڵ یەکێتیش تەواوی دەکەن.
 .

هەرکاتێک سێ لایەنە سیاسییە سەرەکییەکەی هەرێم گەیشتنە ڕێککەوتن، ئەوا یەکەم هەنگاو هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم و هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان دەبێت کە ڕێکارە یاساییەکانی نزیکەی هەفتەیەک بۆ 10 ڕۆژی پێویستە، دواتر سەرۆکی هەرێم، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت ڕادەسپێرێت، ئەویش ماوەی 30 ڕۆژی لەبەردەستدایە بۆ پێکهێنانی کابینەکەی، پاشان سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و سەرجەم وەزیرەکان دەچنە پەرلەمانی کوردستان بۆ متمانەوەرگرتن.

 .