گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ڕەخنە لە ڕێكاری سەردانیکردنی شاندەكەی حکومەتی عێراق دەگرێت

2019.04.14 - 18:57
ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ڕەخنە لە ڕێكاری سەردانیکردنی شاندەكەی حکومەتی عێراق دەگرێت

ناس كورد- هەڤاڵ فەتاح

.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شاندێكی حكومەتی عێراق سەردانی پارێزگای کەرکوکیان کرد، ئەندامیکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکیش، ڕەخنەی توند لە ڕێکاری سەردانەکەی شاندەکە دەگرێت.

.

ئەحەمەد عەسكەری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "وەک ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك نازانین ئامانجی سەردانی ئەو شاندەی حکومەتی عێراق چیبووە، چونکە تەنها سێ ئەندامی ئەنجومەنیان بەشداری پێکردووە لە کۆبوونەوەکانیان لە شارەکە".

.

"ئێمە نازانین ئەو ڕێكارانەی شاندەکە گرتیانە بەر لە کۆبوونەوەکانیاندا لە سەر ڕاسپاردەی كێ‌ بووە، بەڵام ڕێکارێکی باش نەبووە"، ئەو ئەندامەی یەکێتی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک وای وت.

.

لە لایەکی ترەوە بێستون زەنگەنە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "ئێمە وەك نوێنەری شاری كەركوك لە پەرلەمانی عێراق بۆ ئاگاداربوون لە كارەكانی شاندە حكومییەكە، پەرلەمانتار 'جەمال محەمەد'مان دەستنیشان كردووە بۆ یاوری شاندەكە، ئەو ئاگاداری کاروباری شاندەکەیە".

.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، سەردانی شاندی حکومەتی عێراق بۆ کەرکوک، تایبەتە بەو دۆخەی ئێستا کەرکوکی تێکەوتووە لە ڕووی ئابوری، ئەمنی و خزمەتگوزارییەوە.

.

هەرچەندە دەنگۆیەک هەبوو کە سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرۆکایەتی شاندەکە بکات، بەڵام شاندەکە بەبێ عادل عەبدولمەهدی سەردانەکەیان دەستپێکرد، کە پێكهاتبوون لە وەزیرانی کارەبا، شارەوانی، نەوت و سەرچاوە ئاوییەکان، ئەمڕۆش لەگەڵ ڕاکان جبوری، پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت، کۆبوونەوە.

.

.