گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

جوان ئیحسان: پارتی و یەكێتی لەبارەی پۆستی وەزیری داد نەگەیشتوونەتە رێككەوتن

2019.04.11 - 20:15
جوان ئیحسان: پارتی و یەكێتی لەبارەی پۆستی وەزیری داد نەگەیشتوونەتە رێككەوتن

ناس كورد-ئەحمەد مستەفا

هەفتەی داهاتو، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنێك ئەنجام دەدات و بەوتەی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق هەوڵی تەواوكردنی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی دەدرێت و كاندید بۆ ئەو چوار وەزارەتەی كە ماوون دیاری دەكرێت.

جوان ئیحسان، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند،" دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەتی عێراق تەنها خەتای كورد نییە، بەڵكو كورد و سوننە و شیعە پێكەوە هۆكارن بۆ دواكەوتن و دانانی كاندیدی وەزارەتەكانی پەوەردە و داد و بەرگری و ناوخۆ كە ئێستا بە وەكالەت بەڕێوە دەبرێن".

ئاماژەی بەوەش كرد، پێدەچێت لە هەفتەی ئایندە و بەدیاریكراوی لە ڕۆژی یەكشەممە پەرلەمانی عێراق دانیشتنێك بۆ تەواوكاری كابینەی حكومەت ئەنجام بدات.

بەوتەی جوان ئیحسان، وەك فراكسێونە كوردییەكان چاوەڕوان دەكەن لەسەر پۆستی وەزارەتی داد، پارتی و یەكێتی بەپێی قەبارە و ئەزمونیان بگەنە ڕێككەوتن و ئەو پشكەی یەكێتی لە حكومەتی عێراق بە كاندیدێكی یەكێتی پڕ بكرێتەوە.

ناس كورد، لەسەر هەمان پرس و یەكلایكردنەوەی كاندیدی وەزارەتی داد پەیوەندی بە چەند ئەندامێكی فراكسێونی پارتی لە پەرلەمانی عێراق كرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكانیان نەدایەوە.