گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق لە بەرامبەر دادگاییکردنی داعشە دیلەکان داوای دوو ملیار دۆلاری کردووە

2019.04.11 - 08:52
عێراق لە بەرامبەر دادگاییکردنی داعشە دیلەکان داوای دوو ملیار دۆلاری کردووە

ناس کورد-

لە بەرامبەر دوو ملیار دۆلاردا عێراق ئامادەیە دادگایی داعشە بیانیەکان بکات کە لە زیندانەکانی وڵاتەکەیدایە، ئەوەش بە وتەی بەرپرسێکی باڵای عێراقی.

 

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی کردۆتەوە، بەرپرسێکی باڵای عێراقی ڕایگەیاندووە، عێراق پێشنیازی بۆ وڵاتانی هاوپەیمانی کردووە، کە ئەرکی دادگاییکردنی داعشە بیانییە دیلەکان دەگرێتە ئەستۆ، بە ڵام لە بەرامبەردا داوا مەبلەغێک پارەی کردووە کە دەگاتە دوو ملیار دۆلار.

 

ئەو بەرپرسە عێراقیە ئەوەشی وتوە، دادگاییکردنی ئەو داعشانەش دەگرێتەوە کە لەلایەن هێزە کوردییەکانی سوریاوە دەستگیر کراون و لە ئێستادا لە زیندانەکانیاندان.

بە وتەی ئەو بەرپرسە عێراقییە داواکردنی ئەو پارەیە بۆ خەرجییەکانی ئەو دادگایی کردنەیە کە عێراق لە وڵاتەکەیدا ئەنجامی دەدات.

 

پرسی ئەو داعشە بیانیانەی کە لە عێراق و سوریا بەدیلگیراون، لە ئێستادا بە پرسێکی ئاڵۆز و بێچارەسەر دەبینرێت، وڵاتەکانی خۆشیان دەرگایان بەڕوی ئەو داعشانەدا داخستووە، بۆیە پێشبینی دەکرێت ئەو وڵاتە  بە داواکەی عێراق ڕازی ببن.