گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی هەرێم

2019.04.08 - 10:17
نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی هەرێم

ناس كورد-

ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە 120 هەزار و 100 دینار عێراقییە، هەروەها 100 هەزار تمەنیش بە 8 هەزار و 900 دینارە.

فەرید محەمەد لە کۆمپانیای (گوڵی گەش) لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بۆ ئەمڕۆ دووشەممە 8ی نیسانی 2019 بەرامبەر بە 120 هەزار و 100 دیناری عێراقییە.

هەروەها 100 یۆرۆ بە 135 هەزار و 750 دینارە، 100 پاوەنیش بە 155 ھەزار و 500دینارە.

100 لیرەی تورکیش بە 21 هەزار و 500 دینارە، هەروەها 100 هەزار تمەنی ئێرانیش بە 8 هەزار و 900 دیناره.

هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 112 دۆلار مامەڵەی پێودەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 129.5 دۆلارە.