گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

واژۆکردنی ڕێککەوتنەکەی یەکێتی و پارتی دواخرا

2019.04.07 - 22:34
واژۆکردنی ڕێککەوتنەکەی یەکێتی و پارتی دواخرا

ناس کورد- ئەحمەد مستەفا

وتەبێژی فەرمی یەکێتی نیشتمانی ڕایگەیاند،کە واژۆکردنی ڕێککەوتنەکەی یەکێتی و پارتی دواخراوە بۆ چەند ڕۆژی داهاتوو.

لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند هەرچەندە بڕیاربوو ڕێککەوتنەکەی نێوان یەکێتی و پارتی سبەینێ دووشەممە واژۆبکرێت بەڵام دواخراوە.

لەبارەی هۆکاری دواخستنەکەوە، وتەبێژەکەی یەکێتی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە "هۆکاری پرۆتۆکۆلی" بووەتە هۆی دواخستنی واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە.

لەتیف شێخ عومەر باسی لەوەش کرد، ڕەنگە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕێککەوتنەکە واژۆبکەن.