گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

دوو ئەستێرەی ڕیاڵ مەدرید ئامانجی ئینتەرمیلانن

2019.04.06 - 22:11
دوو ئەستێرەی ڕیاڵ مەدرید ئامانجی ئینتەرمیلانن

 

ناس کورد-

 

ڕۆژنامەیەکی  ئیتاڵی بڵاویکردوەتەوە کە یانەی ئینتەرمیلان چاوی لە دوو ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدە تا لە گواستنەوەی هاوینەی یاریزاناندا بیانگوازێتەوە ڕیزەکانی.

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی، یانەی ئینتەرمیلان هەنگاوەکانی بۆ گواستنەوەی یاریزانی نوێ بۆ وەرزی داهاتوو دەستپێکردووە و هەردوو ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید تۆنی کروسی ئەڵمانی و ماتیۆ کۆڤاسیچی کرواتی لە سەرووی ئەو لیستەدان کە ئینتەر دەیەوێت بیانگوازێتەوە ڕیزەکانی.

 

لە ئێستادا ماتیۆ کۆڤاسیچ بەشێوەی خواستن یاری بۆ یانەی چێڵسی دەکات و لە ماوەی ڕابردوودا ئاماژەی بەوەکردبوو نایەوێت بگەڕێتەوە شاری مەدرید.

 

 هەرچی تۆنی کروسە لەم وەرزەدا بەراورد بە چەند ساڵی ڕابردوو بەشێوەیەکی بەرچاو ئاستی دابەزیوە و ڕەنگە ئەو توانایەی نەمابێت کە ریاڵ مەدرید داوای لێدەکات و بیر لەوە بکاتەوە لە وەرزی نوێ یانەکەی جێبهێڵێت.