گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

تۆمەتبارەكە هێشتا دەستگیر نەكراوە

لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کەسێک بە دەستڕێژی گولە کوژرا

2019.04.05 - 18:51
لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کەسێک بە دەستڕێژی گولە کوژرا

ناس کورد- شەهرام عەزیز

کەمێک پێش ئێستا لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر دەستڕێژی گولە لە دوکانێک دەکرێت و خاوەنی دوکانەکە دەکوژرێت.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر تایبەت بە ناس کورد ڕاگەیاند"سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لە ناو بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کەسێک دەستڕێژی گولە لە دوکانێک دەکات و خاوەنی دوکانەکە دەکوژێت".

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر روونیكردەوە، تۆمەتبارەکە هەڵاتووە و تا ئێستا ناسنامەی دیارنییە و دەستگیرنەکراوە.

هۆگر عەزیز ئاماژەی بەوەشکرد، دوکانەکە شوێنی فرۆشتنی دەرمانی سروشتی بووە و تا ئێستا نازانرێت هۆکاری ڕووداوەکە چییە و لیکۆڵینەوە لەو بارەیەوە دەستیپێکردووە.